ئەدهەم بارزانی داوا لە خەڵک دەکات دەنگ بە کاندیدانی یەکێتی بدەن



لەپەیامێکدا بەبۆنەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراقەوە ئەدهەم بارزانی داوا لەهاوڵاتیانی کەرکوک و ناوچە جێناکۆکەکان دەکات و دەڵێت، “دەنگ بە کاندیدانی بافڵ تاڵەبانی بدەن”، چونکە ئەو سەرکردەیەیە کە بتوانێت بەرگری لە مافەکانتان بکات”.

ئەدهەم بارزانی ئاماژەی بەوەشکردووە، “ئەمڕۆ دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق دەستیپێکرد، کە پڕۆسەیەکی گرنگ و هەستیارە لەبەردەم دۆزی ڕەوای میلەتەکەمان بەگشتی و هاوڵاتیانمان لەناوچە جێناکۆکەکان بەتایبەتی”.

باسی لەوەشکردووە و بەهاوڵاتیان دەڵێت، ڕوم بەتایبەت لەئێوەی کوردانی ستەم دیدەی نەینەواو کەرکوکی دڵمان و خانەقینی سەربەرزو کوردپەروەرە، کە ساڵانێکی زۆر خۆتان و باوباپیرانتان قوربانی دەستی ستەمی ڕژێمە سەرکوتکارەکانی عێراقن، ئێستا هەلێکی زێڕین لەبەردەمتانە تا بتوانن بەپڕکردنی سندوقەکان بەدەنگی کورد، جارێکی دیكه‌ دەستی ستەم کورتبکرێت و کوردستانی بوونی ئەوناوچانە بەدەنگی بەرزی ئێوەی خۆشەویست بسەلمێنن و سەرمان بەرزبکەن”.

لەکۆتایی پەیامەکەیدا ئەدهەم بارزانی جەخت دەکاتەوە و دەڵێت، “داوا لەهەموو ئەو کەسانە دەکەم کە پەیامەکەی بەندەیان پێدەگات، دەنگبدەن بە کاندیدەکانی هێژا کاک بافڵ تاڵەبانی، چونکە ئەوسەرکردەیەیە کە بتوانێت بەرگری لە مافەکانتان بکات”.

میری نوێی کوێت هەڵبژێردرا
پێشت میری نوێی کوێت هەڵبژێردرا
کارەبای شارێکی هەرێم زیاد دەکات
دواتر کارەبای شارێکی هەرێم زیاد دەکات
ەیوەندیدار