کارەبای شارێکی هەرێم زیاد دەکات



پارێزگاری هەولێر لەبارەی چۆنیەتی دابەشکردنی کارەبا لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، داوامانکردووە بە شێوەیەکی دادپەروەردانە کارەبا بۆ شارەکانی هەرێم دابینبکرێت.

ئەمڕۆ شەممە، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر باسی لە کێشەی دابەشکردنی کارەبای کرد و ڕایگەیاند، گرفتی کارەبا گرفتێکی سەرەکی هاووڵاتییانە، بەڵام پێویستە دابەشکردنی کارەبا لە نێوان شارەکانی هەرێم یەکسان بێت و جیاوازییەکان نەمێنێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، ڕێژەی پێدانی کارەبا بۆ هەولێر کەمترە لەوەی کە پێویستییەتی، چونکە ئێستا هەولێر پێویستی بە ٢٥٠٠ مێگاوات کارەبا، بەڵام ئەوەی بۆی دابینکراوە ٨٠٠ میگاوات کارەبایە، هەر بۆیە داوامانکرد بە شێوەیەکی دادپەروەرانە کارەبا بۆ سەرجەم شارەکان دابینبکرێت و کارەبای هەولێر زیاد بکرێت.

وتیشی، پێویستە ڕێژەی کارەبا بە پێی ژمارەی کاتژمێرەکان بەیەکسانی لەنێوان شارەکانی هەرێم دابەشبکرێت، بۆئەوەی جیاوازی لە نێوان شارەکانی هەولێر، دهۆک و سلێمانی دروست نەبێت.

ئومێد خۆشناو، باسی لەوەکرد، لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان گفتوگۆمان کردووە و چەند ڕێکارێکی بە دواداچوونمان گرتووەتەبەر و چەند بڕیارێکماندا لەوانە: هیچ شوێنێک کارەبای ٢٤ کاتژمێری نامێنێت جگە لە نەخۆشخانەکان، دەروازە سنوورییەکان، فڕۆکەخانەکان و پڕۆژەکانی ئاو و زیندانەکان.

وتیشی، ئەو جیاوازییەی لە کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبای گەڕەکەکانی هەولێر هەیە نامێنێت، کە گەڕەکێک ٨ کاتژمێر و کەمتر کارەبای هەبێت، بەڵام گەڕەکێکی دیکە کارەبای ٢٤ کاتژمێری هەبێت، بەپێی بەرنامەی پریپەید دادپەروەری دروست دەبێت، ئەو کاتە و نرخی کارەبای پڕۆژە نیشتەجیبوونەکانیش کەمدەکات.

پارێزگاری هەولێر باسی لەوەشکرد، زیادەڕۆییەکان لەسەر کارەبای گشتی لادەبرێن و ماوەی هەفتەیەک دەدرێت بە هاووڵاتییان، ئەگەر نا کارەباکەی دەبڕدرێت و تاوانە (غەرامە) دەکرێت، هاوکات سزاکە هەموو کەس و لایەنێک دەگرێتەوە بێ جیاوازی.

 

ئەدهەم بارزانی داوا لە خەڵک دەکات دەنگ بە کاندیدانی یەکێتی بدەن
پێشت ئەدهەم بارزانی داوا لە خەڵک دەکات دەنگ بە کاندیدانی یەکێتی بدەن
چارەنووسی ئاوارەکانی کەمپی عەربەت چی لێدێت؟
دواتر چارەنووسی ئاوارەکانی کەمپی عەربەت چی لێدێت؟
ەیوەندیدار