میری نوێی کوێت هەڵبژێردرا



ئەنجومەنی وەزیرانی کوێت کۆبوونەوەی نائاسایی خۆی ئەنجامدا و شێخ مەشعەل ئەحمەد کرا بە میری نوێی کوێت، ئەمەش دوای کۆچی دوایی شێخ نەواف ئەحمەد جابر.

ئەمڕۆ شەممە ١٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣، دیوانی میری کوەیت هەواڵی کۆچی دوایی شێخ نەواف ئەحمەد جابر سەباح ی لە تەمەنی ٨٦ ساڵیدا ڕاگەیاند.

وەزیری کاروباری ئەمیری دیوان لە کوێت، شێخ محەمەد عەبدوڵڵا موبارەک سەباح، ڕۆژی ٢٩ی ئەم مانگە ڕایگەیاند کە شێخ نەواف ئەحمەد جابر سەباح بەهۆی تێکچوونی باری تەندروستییەوە ڕەوانەی نەخۆشخانە کراوە، و لەژێر چاودێری پزیشکی دایە و پشکنینی بۆ دەکرێت.

شێخ نەواف سەباح لە مانگی ئەیلولی ساڵی ٢٠٢٠وەک  میرنی کوەیت دەسبەکاربووە، پاش ئەوەی برا گەورەکەی شێخ سەباح ئەحمەد سەباح کۆچی دوایی کرد.

ناوی حاجییانی هەرێم ڕاگەیەنرا
پێشت ناوی حاجییانی هەرێم ڕاگەیەنرا
ئەدهەم بارزانی داوا لە خەڵک دەکات دەنگ بە کاندیدانی یەکێتی بدەن
دواتر ئەدهەم بارزانی داوا لە خەڵک دەکات دەنگ بە کاندیدانی یەکێتی بدەن
ەیوەندیدار