هەندێک لەگەڕەکە کورد نشینەکانی کەرکووک دەڕوخێنرێن



راكان جبووری پارێزگاری کەرکووک فەرمانی دەركردنی بەشێك لە ماڵە كوردەكانی سنووری پارێزگاكەی لە شوێنەكانی خۆیان دەركرد.

بەپێی نووسراوێكی راكان سەعید جبووری پارێزگاری کەرکووک، كە ئاراستەی فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەكانی كەركووكی كردووە، دەبێت زیادەڕۆییەكانی چەند شوێنێك کە دیاریکراون لاببرێن.

بەگوێرەی ئەو نوسراوەی کەلالەیان پارێزگاری ئێستای کەرکووکەوە دەرکراوە بڕیارەکە بەزۆری ئەو شوێنانە دەگرێتەوە، کە کوردەکان تێیدا نیشتەجێن و پارێزگاری کەرکووک شوێنەکانیانی بەموڵکی دەوڵەت ناساندووە.

ئەمە لەکاتێکدایە، ئەو گەڕەكانەی بڕیارەکەی پارێزگار دەیانگرێتەوە لە دوای پرۆسەی ئازادیی عێراقەوە ئاوەدان كراونەتەوە، بەشێكی زۆری ئەو گەڕەكانە ئەو كوردانەن كە بەهۆی ستەمی حكوومەتی پێشووی عێراق لە كەركووك هەڵهاتبوون بۆ ناوچە ئازادەكانی تری كوردستان، پاش پرۆسەی ئازادی لە دوای ساڵی ٢٠٠٣ گەڕابوونەوە شارەكەیان و بە بڕیاری ئیداریی و کارگێڕی ئەوكاتی شارەكە گەڕەکەکانیان ئاوەدانکردووەتەوە.

لەدوای ١٦ ئۆكتۆبەرەوە لێشاوێكی عەرەبی هاوردە لە دەرەوەی كەركووك هێنراونەتە شارەکەوە و چەندین ناوچەی كەركووكیان داگیر كردووە، نەک پارێزگاری ئێستا گەڕەکە زیادەڕۆکانیان ناڕوێخێنێت بەڵكو هاوكاریان دەكات تا لە شارەکەدا نیشتەجێ ببن.

“مێژووی ئەدەبی کوردی” مارف خەزنەدار کرایە کورمانجی
پێشت “مێژووی ئەدەبی کوردی” مارف خەزنەدار کرایە کورمانجی
بۆچی نادیە موراد سکاڵای لە دژی لاڤارجی فەرەنسی کرد؟
دواتر بۆچی نادیە موراد سکاڵای لە دژی لاڤارجی فەرەنسی کرد؟
ەیوەندیدار