“مێژووی ئەدەبی کوردی” مارف خەزنەدار کرایە کورمانجی



بەرهەمی “مێژووی ئەدەبی کوردی” دکتۆر مارف خەزنەدار لە لایەن ڕێکخراوەی زمانی کوردی و بڵاوگەی نەقش لە قامیشلۆ بە زاراوەی کورمانجی چاپ و بڵاوکرایەوە.

بەرهەمی “مێژووی ئەدەبی کوردی” دکتۆر مارف خەزنەدار سەرەتا بە زاراوەی سۆرانی و بە پیتی ئارامی لە ساڵی ۲۰۰۱ لە لایەن دەزگای ئاراسەوە چاپ و بڵاو کرایەوە.

ڕێکخراوەی زمانی کوردی و چاپخانەی نەقش ئەم بەرهەمەیان وەرگێڕاوەتە سەر زاراوەی کورمانجی و بە پیتی لاتینی بڵاویان کردوەتەوە، کتێبی “مێژووی ئەدەبی کوردی” حەوت بەرگە کە لە هەر بەرگێکدا باسی قۆناغێکی ئەدەبی کوردی کراوە.

بەرگی یەکەم داگری سەرەتای مێژووی کوردی هەتا سەدەی چواردەهەمە، بەرگی دووهەم سەدەی ۱٤ تا ۱٨، بەرگی سێهەم نیوەی یەکەمی سەدەی ۱۹، بەرگی چوارەم نیوەی دووهەمی سەدەی ۱۹ و سەرەتای سەدەی بیست لە خۆدەگرێت.

هاوکات بەرگی پێنجەم داگری سەدەی بیست، بەرگی شەشەم لە ساڵی ۱۹۱٤ تا ۱۹٤٥ و بەرگی حەوتەمیش ساڵی ۱۹٤٥ تا ساڵی ۱۹۷٥ لە خۆ دەگرێت.

ئەم بەرهەمە لە لایەن چەند کەسێک به ناوەکانی ئیبراهیم شادمان، سەرگوڵ ئارەش، بەسام مستەفا، موراد میلان و رۆنیا چالییەوە وەرگێڕدراوەتەوە سەر زاراوەی کورمانجی.

ئەم بەرهەمە باشترین مێژووی ئەدەبی کوردییە کە تا ئێستا نووسراوە، نزیک سێ هەزار لاپەڕە بابەت لە خ دەگرێت و بەرهەمی ساڵانێکی زۆر لە ڕەنج و ماندوبوونی دکتۆر مارف خەزنەدارە.

ئەمریکا کەشتییە فڕۆکە هەڵگرەکانی لەنزیک ئیسرائیل دەهێڵێتەوە
پێشت ئەمریکا کەشتییە فڕۆکە هەڵگرەکانی لەنزیک ئیسرائیل دەهێڵێتەوە
هەندێک لەگەڕەکە کورد نشینەکانی کەرکووک دەڕوخێنرێن
دواتر هەندێک لەگەڕەکە کورد نشینەکانی کەرکووک دەڕوخێنرێن
ەیوەندیدار