بۆچی نادیە موراد سکاڵای لە دژی لاڤارجی فەرەنسی کرد؟



نادیە موراد لە ژێر ناوی سەدان ئێزیدی سکاڵای لەسەر کۆمپانیای چیمەنتۆی فەرەنسی لاڤارجی فەڕەنسی تۆمار کرد، بە پشتیوانیکردنی داعش و پاراستنی بەرژەوەندییەکانی تۆمەتباری کرد.

له‌ سكاڵاكه‌دا نادیه‌ موراد باسی له‌وه‌ كردوه‌ كه‌ كۆمپانیای لاڤارج هاوكار بووه‌ له‌ كاره‌ تیرۆرستییه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی داعش و ده‌ستی له‌گه‌ڵ رێكخراوه‌كه‌ و نێوه‌ندگیره‌كانی تێكه‌ڵ بووه، هەر بۆیە دەبێت قەرەبوو بداتەوە بە ڕزگاربووانی ئێزیدی.

سكاڵاكەی نادیە موڕاد‌ بۆ دادگای فیدڕاڵی له‌ نیویۆرك به‌رزكراوه‌ته‌وه‌ و تیایدا داواكراوه‌ قه‌ره‌بووی كوردانی ئێزدی بكرێته‌وه‌، هاوكات ده‌سته‌ی پارێزران له‌ كوردانی ئێزدی له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا سه‌رسوڕمانی خۆیان ده‌ربڕیووه‌ له‌وه‌ی كۆمپانیایه‌كی دیاری جیهان ده‌ستی له‌گه‌ڵ ئه‌و رێكخراوه‌ تێكه‌ڵ بێت.

داواکاری گشتی ئەمەریکا ڕایگەیاند، له‌ نێوان مانگی ئابی ساڵی ٢٠١٣ بۆ مانگی تشرینی یه‌كه‌می ٢٠١٤ لقی لاڤارج لە سوریا پاش ئەوەی شەڕی چەکداری پەرەیسەند بڕی پێنج ملیۆن و ٩٢ هەزار دۆلاری داوە بە داعش و ڕێکخراوی بەرەی نوسرە بۆ پاراستنی کارمەندانی کارگەکە، لە کاتێکدا بەڕێوەبەرانی کۆمپانیاکە وەک پێدانی “باج” ناویان بردووە، هاوکات لەو ماوەیەدا لاڤارج زیاتر لە ٧٠ ملیۆن داهاتی هەبووە.

ئەو داوایەی کە لە دژی لاڤارج تۆمار کراوە، دەڵێت: ” لەو ماوەیەدا کە داعش ئەم هێرشە دڕندانەیەی بۆ سەر ئێزیدییەکان ئەنجامدا، تۆمەتباران پارەیان داوە و لەگەڵ ڕێکخراوەکەدا پیلانگێڕییان ئەنجامداوە”.

نادیە موراد لە ساڵی ٢٠١٨ خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی پێبەخشرا و دەڵێت، “کاتێک داعش هێرشی کردە سەر شەنگال، خێزانەکەم کوژران منیش کۆیلە بووم، چیرۆکی من لە نێو ژنانی ئێزیدیدا تایبەت نییە، ئەمە واقیعێکە کە هەزاران ژنی ئێزیدی ئەزموونیان کرد و پێیدا تێپەڕیین”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “ئەوەی لە هەمووی تراژیدیترە ئەوەیە، کە ئەو کارەساتەی بەسەر ژنانی ئێزیدیدا هات بە پشتیوانی کۆمپانیا بەهێزەکانی وەک لاڤارج ڕوویدا”.

لاڤارج لە مانگی تشرینی یەکەمی ساڵی ڕابردوودا لەبەردەم دادگای ئەمریکادا دانی بە تاوانەکەیدا ناوە بە دابینکردنی پارە بۆ ئەو گروپانەی کە لەلایەن ئەمریکاوە وەک تیرۆریست دەستنیشانکراون، بۆ ئەوەی داعش ڕێگە بە کۆمپانیاکە بدات لە کارەکانی لە سوریا بەردەوام بێت.

کۆمپانیاکە ئاماژەی بەوەشکردووە، ” پەشیمانە لەوەی کردوویەتی و بەرپرسیارێتییەکانی لە ئەستۆ دەگرێت، هاوکات ڕەزامەندی دەربڕیوە لەسەر پێدانی ٧٧٨ ملیۆن دۆلار وەک غەرامە”.

ئێریک ئۆلسۆن کە تا ساڵی ٢٠١٧ بەڕێوەبەری کۆمپانیای لاڤارج و هۆلسیم بووە، دوای لێکۆڵینەوە لە چالاکییەکانی لاڤارج لە سوریا دەستی لە پۆستەکەی کێشایەوە.

ناوبراو لەو کاتەدا ڕایگەیاندووە کە یاسای پێشێل نەکردووە، هەروەها بڕیاری دەستلەکارکێشانەوەی داوە بۆ ئەوەی کۆمپانیاکە لە “شەرمەزاری” ڕزگار بکات.

 

 

هەندێک لەگەڕەکە کورد نشینەکانی کەرکووک دەڕوخێنرێن
پێشت هەندێک لەگەڕەکە کورد نشینەکانی کەرکووک دەڕوخێنرێن
نرخی زێڕ و دۆلار لە بازاڕەکانی هەرێم دابەزی
دواتر نرخی زێڕ و دۆلار لە بازاڕەکانی هەرێم دابەزی
ەیوەندیدار