وەزارەتی خوێندنی باڵا چەند بڕیارێکی دەرکرد



وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵای هەرێمی کوردستان چەند بڕیارێکی بەهۆی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق دەرکرد

بەهۆی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان لە شارەکانی ناوەڕاست و خوارووی عێراق لە ڕۆژی ١٨ کانوونی یەکەم، کە زیاتر لە ١٦ ملیۆن كه‌س مافی ده‌نگدانیان تێدا هەیە، وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵای هه‌رێمیش چه‌ند بڕیارێكی له‌وباره‌یه‌وه‌ ده‌ركرد.

دوێنێ سێشەممە، وەزارەتی خوێندن و باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان نوسراوێکی فەرمی بۆ تەواوی زانکۆکانی حکومی و تایبەتەکان و کۆلیژە زانکۆ و پەیمانگاکان ناردوه‌.

وەزارەتی خوێندنی باڵا لە نووسراوەکەدا ئاماژەی بەوەکردووە، لە پێناو بەشداریکردن لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان لە حکومەتی عێراقی، هەر وانەیەک یاخود تاقیکردنەوەیەک لە ڕۆژانی ( ١٧-١٨ ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣) دوابخرێت و بخرێتە ڕۆژانی دواتر و قەرەبوو بکرێنەوە بۆ قوتابیان و خوێندکارانی دانیشتووی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان.

لە نووسراوەکەدا ئەوەشی ڕاگەیاندووە، لەو دوو رۆژەی هەڵبژاردن بەرێوەدەچێت، سەرجەم مامۆستا و فەرمانبەران و قوتابیان و خوێندکارانی کە دەنگیان دەکەوێتە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم، بە نەهاتوو هەژمار ناکرێن.

 

٪٤٠ی قوتابخانەکانی عێراق بینایان نییە
پێشت ٪٤٠ی قوتابخانەکانی عێراق بینایان نییە
ئیسرائیل دەستی بە پڕئاوکردنی تونێلەکانی حەماس کرد
دواتر ئیسرائیل دەستی بە پڕئاوکردنی تونێلەکانی حەماس کرد
ەیوەندیدار