دوای بەیاساکردنی ناردنی پەنابەران بۆ ڕواندا، هانا بۆ ئیرلەندا دەبەن



لە 24 ئەم مانگە بۆ کۆتا جار بڕیار لەسەر پرۆژە یاسای ناردنی پەنابەران بۆ ڕواندا درا، بڕیارە دەست بە جێبەجێکردنی بکرێت، هەر بۆیە پەنابەران هانا دەبەنە بەر وڵاتانی دیکەی وەک ئیرلەندا.

ڕیشی سوناک، سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا ڕایگەیاند، کە کۆچبەران دوای گەیشتنیان بە بەریتانیا بە بەلەمی بچووکەوە گەشت بۆ ئێرلەندا دەکەن، ئەمەش نیشانەیە ئەوەیە کە پلانی ڕواندا لە ئێستاوە وەکو ڕێگرییەک کاردەکات.

ئاماژەی بەوەشکرد، خەڵک نیگەرانن لە هاتنیان بۆ ئێرە و ئەوەش بەتەواوی ئەوە دەردەخات کە من دەیڵێم، “ئەگەر خەڵک بە شێوەیەکی نایاسایی بێنە وڵاتەکەمان، بەڵام بزانن کە ناتوانن لەوێ بمێننەوە، ئەگەری هاتنی زۆر کەمترە، هەر بۆیەش پلانی ڕواندا زۆر گرنگە”.

مایکێل مارتن، جێگری سەرۆک وەزیرانی ئێرلەندا ڕۆژی هەینی ڕایگەیاند، هەڕەشەی دیپۆرتکردنەوەیان بۆ ڕواندا بووەتە هۆی لێشاوی کۆچبەران و سنوور بەزاندن بۆ ناو کۆمارەکە، ئەو کۆچبەرانەی بە بەلەمی بچووک گەیشتوونەتە بەریتانیا لە ئیرلەندای باکوورەوە بەرەو کۆمارەکە دەپەڕنەوە.

هەروەها ڕاشیگەیاند، سیاسەتەکە لە ئێستاوە کاریگەری لەسەر ئێرلەندا هەیە، چونکە خەڵک ترسیان هەیە لە مانەوە لە بەریتانیا، هەروەها پێشبینیش دەکرێت زیاتر لە ٨٠%ی کۆچبەران لە کۆمارەکەدا لە ئێرلەندای باکوورەوە بپەڕنەوە.

ئەوەشی خستەڕوو، ئەو لێدوانانە ئەوە دەردەخەن کە کۆچی نایاسایی تەحەدایەکی جیهانییە هەر بۆیە دەبینیت چەندین وڵات باس لە ئەنجامدانی هاوبەشی وڵاتی سێیەم دەکەن، سەیری ڕێگە دەکەن بۆ چارەسەرکردنی ئەم کێشەیە.

سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا باسی لەوەکرد، سەرنجمان لەسەر شانشینی یەکگرتوو و ئاسایشی سنوورەکەمانە، ڕۆژی پێنجشەممە یاسای سەلامەتی ڕواندا بووە یاسا، ژمارە 10 و هەمان ڕۆژ ڕاگەیەندرا کە یەکەم فڕۆکەی دیپۆرتکردنەوە حجز کراوە.

دوای کۆمەڵێک پاشەکشە و دواکەوتن، پڕۆژە یاساکە لە سەرەتای ئەم هەفتەیەدا لە پەرلەمان پەسەندکرا و دواتر ڕەزامەندی شاهانەی وەرگرت، هەروەها وەزیری ناوخۆی بەریتانیا پەسەندکردنی بە “ساتێکی گرینگ لە پلانەکەماندا بۆ وەستاندنی بەلەمەکان” ستایش کرد.

كاتی ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم ڕاگەیەنرا
پێشت كاتی ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم ڕاگەیەنرا
ڕێگەی باشماخ بە ڕووی هاتووچۆی بازرگانیدا داخرا
دواتر ڕێگەی باشماخ بە ڕووی هاتووچۆی بازرگانیدا داخرا
ەیوەندیدار