٪٤٠ی قوتابخانەکانی عێراق بینایان نییە



وەزارەتی پەروەردەی عێراق ڕایگەیاند، ژمارەی قوتابخانەکان لە عێراق نزیکەی ٢٧ هەزار ئیدارەی قوتابخانەیە، لەکاتێکدا ژمارەی بینای قوتابخانە بەردەستەکان تەنها ١٦ هەزارە.

ئەمڕۆ چوارشەممە، کەریم سەید، وتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی عێراق ڕایگەیاند، “وەزارەت کاردەکات بۆ چارەسەرکردنی کێشەی کەمی بینای قوتابخانەکان بە مەبەستی نەهێشتنی دەوامی دوو و سێ جار لە قوتابخانەکان”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “نزیکەی ٢٧ هەزار ئیدارەی قوتابخانە هەیە کە بەسەر ١٦ هەزار بینادا دابەشکراون، بە شێوەی دوو دەوامی و سێ دەوامی”.

دووپاتیشی کردەوە، “کاردەکرێت بۆ تەواوکردنی پڕۆژەکانی بیناسازی قوتابخانەکان، ئێستا هەندێکیان تەواو بوون و خوێندکاران دەتوانن وانەی تیا بخوێنن، هەندێکی دیکەشیان هێشتا لە قۆناغی دروستکردندان، هاوکات دروستکردنی قوتابخانەی نوێ بەردەوامی هەیە، جگە لە نۆژەنکردنەوەی بینای ئەو قوتابخانانەی کە پێویستیان بە نۆژەنکردنەوە یان چاککردنەوە هەیە”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “زۆربەی قایمقامیەتەکان کاردەکەن بۆ تەواوکردنی ئەو پڕۆژە پەروەردەییانەی کە بەپێی پێویستی هەر قەزایەک یان هەرێمێک دابەشکراون، ئەمەش یارمەتیدەر دەبێت بۆ چارەسەرکردنی کێشەی دوو دەوام و سێ شیفت لە قوتابخانەکاندا بەگشتی”.

ئەمەش بەو مانایە دێت کە نزیکەی ٪٤٠ی قوتابخانەکانی عێراق بینای تایبەت بە خۆیان نییە.

کۆبوونەوەیەک لەبارەی مووچەی خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان ئەنجامدرا
پێشت کۆبوونەوەیەک لەبارەی مووچەی خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان ئەنجامدرا
وەزارەتی خوێندنی باڵا چەند بڕیارێکی دەرکرد
دواتر وەزارەتی خوێندنی باڵا چەند بڕیارێکی دەرکرد
ەیوەندیدار