تێلێگرام تایبەتمەندی نوێ بۆ بەرنامەکەی زیاد دەکات



بەرپرسانی ئەپڵیکەیشنی تێلێگرام زیادکردنی چەندین تایبەتمەندی نوێیان بۆ بەرنامەکە ڕاگەیاند بۆ ئەوەی زیاتر پراکتیکی و بەسوود بێت بۆ بەکارهێنەران.

تابێکی نوێ لە لیستی “Channels” بۆ بەرنامەی تێلێگرام زیاد کرا، کە بە کلیک کردن لەسەری بەکارهێنەر لیستی هەموو ئەو کەناڵانە دەبینێت کە فۆڵۆوی دەکات، لیستی ئەو کەناڵانە دەبینێت کە ئەپلیکەیشنەکە پێشنیاری بۆ دەکات.

لە Settingی بەرنامەکەدا بەکارهێنەر بەشێکی هەیە بە ناوی “Personal Profile” کە تێیدا دەتوانێت بەرواری لەدایکبوونی خۆی و چەندین داتای دیکە زیاد بکات، وەک Story و ئیمۆجی ئەنیمەیشن، شێوازی دەرکەوتنی پڕۆفایلکەت لەلای بەکارهێنەرانی تر.

لە بەشی “پڕۆفایل”دا بەکارهێنەر دەتوانێت کەناڵی تایبەتی خۆی زیاد بکات بۆ ئەوەی کەسانی دیکەش فۆڵۆوی بکەن.

بەم نوێکارییە نوێیانە، ئێستا بەکارهێنەرێکی تێلێگرام دەتوانێت شوێنی جوگرافیای خۆی لەگەڵ بەکارهێنەرانی دیکەدا بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ هاوبەش بکات، لە هەر کاتێکدا شوێنی خۆی پیشان بدات، دەتوانرێت ماوەی هاوبەشکردنی شوێنەکە لە هەر کاتێکدا دابنرێت یان بوەستێنرێت.

تەرمی هاووڵاتییەکەی شارباژێڕ دۆزرایەوە
پێشت تەرمی هاووڵاتییەکەی شارباژێڕ دۆزرایەوە
سەرۆک کۆمار و سەرۆکی هەرێم: هێرشەکەی کۆرمۆر ئیدانە دەکەین
دواتر سەرۆک کۆمار و سەرۆکی هەرێم: هێرشەکەی کۆرمۆر ئیدانە دەکەین
ەیوەندیدار