تەرمی هاووڵاتییەکەی شارباژێڕ دۆزرایەوە



تەرمی ئەو هاووڵاتییە دۆزرایەوە کە دوێنێ لە کاتی دەستنوێژگرتندا کەوتبووە ناو ئاوی کونەماسی لە سنووری شارباژێڕ.

نیوەڕۆی ئەمڕۆ، تەرمی عەزیز بناویلەیی تەمەن 70 ساڵ دۆزرایەوە کە دوێنێ کەوتە نێو ئاوی سەیرانگەی کونەماسی لە شارباژێڕ.

کەسوکارەکەی دەڵێن ویستوویەتی دەستنوێژ بگرێت، بەڵام کەوتووەتە ناو ئاوەکەوە و پاش نزیکەی 20 کاتژمێر تەرمەکەی دۆزرایەوە.

دواتریش تەرمەکە بەمەبەستی توێکاری پزیشکی ڕەوانە پزیشکی دادی سلێمانی کرا.

ڕێگەی باشماخ بە ڕووی هاتووچۆی بازرگانیدا داخرا
پێشت ڕێگەی باشماخ بە ڕووی هاتووچۆی بازرگانیدا داخرا
تێلێگرام تایبەتمەندی نوێ بۆ بەرنامەکەی زیاد دەکات
دواتر تێلێگرام تایبەتمەندی نوێ بۆ بەرنامەکەی زیاد دەکات
ەیوەندیدار