ئیسرائیل دەستی بە پڕئاوکردنی تونێلەکانی حەماس کرد



ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵی ئەمریکی بڵاویکردەوە، سوپای ئیسرائیل دەستیکردووە بە پەمپکردنی ئاوی دەریا بۆ نێو تونێلەکانی بزووتنەوەی حەماس لە کەرتی غەززەی فەڵەستین.

ڕۆژنامەکە لە زاری بەرپرسانی ئەمریکا و ئیسرائیلەوە بڵاویکردەوە، پلانی نوقمکردنی تونێلەکانی غەززە لە ڕێی حەوت سیستمی پەمپکردنەوە جێبەجێ دەکرێت و پێشبینیش دەکرێت چەند هەفتەیەك بخایەنێت، بەڵام وتەبێژی سوپای ئیسرائیل ئامادە نەبووە لەو بارەیەوە قسە بکات و تەنها ئەوەندەی وتووە کە “بە ئامانجگرتنی تونێلەکان بە نهێنی بەڕێوەدەچێت”.

پێشتر ژمارەیەك بەپرسی ئەمریکی نیگەرانی خۆیان دەربڕی بوو لەوەی پڕئاوکردنی تونێلەکان بە ئاوی دەریا ببێتە هۆی پیسبوونی ئاوی سازگار و زیانگەیاندن بە ژێرخانی کەرتی غەززە.

ئیسرائیل ڕایگەیاند تا ئێستا نزیکەی 800 تونێل دۆزیوەتەو و لەو بڕوایەشدایە کە تۆڕی تونێلەکان زۆر فراوانتر بێت لەوەی ئاشکرا کراوە.

پڕئاوکردنی تونێلەکان مەترسی لەسەر ژیانی دیلەکانی لای حەماس دروست دەکات و بە وتەی یەکێك لەو دیلانەی لە ڕێککەوتنی ئاگربەستەکەی پێشوودا ئازاد کرا، حەماس دیلەکانی لە نیو تونێلەکاندا بەند کردووە.

وەزارەتی خوێندنی باڵا چەند بڕیارێکی دەرکرد
پێشت وەزارەتی خوێندنی باڵا چەند بڕیارێکی دەرکرد
سودانی: دروستکردنی پەیوەندی ئابووری لە نێوان عێراق و تورکیا بڕیارێکی ستراتیژییە
دواتر سودانی: دروستکردنی پەیوەندی ئابووری لە نێوان عێراق و تورکیا بڕیارێکی ستراتیژییە
ەیوەندیدار