شاجوانی پێشووی باکووری ئەفریقا، بازرگانی مادەی هۆشبەر دەرچوو



دادگای وڵاتی جەزائیر سزای 8 ساڵ زیندانیکردن و پێبژاردنی بەبڕی 37 هەزار دۆلاری ئەمریکی، وەک سزا بەسەر وەحیدە گۆرۆج، شاجوانی پێشووی باکووری ئەفریقا دا سەپاند، کە بە یەکێک لە گرنگترین کەسە کاریگەرەکانی سۆشیال میدیا لەو وڵاتە دادەنرێت.

 

وەحیدە لەگەڵ 3 تۆمەتباری دیکەدا تۆمەتیان بەسەردا ساغبووەتەوە و بە دۆسیەی هەڵگرتن و فرۆشتنی ماددە هۆشبەرو نایاساییەکان سزا دراون.

 

هەروەها دادگا سزای زیندانی هەتاهەتایی بەسەر هاوسەرەکەی وەحیدە و تۆمەتبارێکی دیکەدا سەپاند بە تاوانی فرۆشتنی ماددە هۆشبەرەکان و کارکردن  لەگەڵ گروپێکی ڕێکخراوی تاوانکاری دا، هەرچەندە هاوسەرەکەی لە ئێستادا بۆ دەرەوەی وڵات هەڵاتووە.

 

دەستگیرکردنی وەحیدە گوروج لەلایەن دەسەڵاتدارانی جەزائیرەوە، جەنجاڵییەکی بەرفراوانی لە سۆشیال میدیادا دروستکرد، بەتایبەت کە هاوکات بوو لەگەڵ هاتنی ساڵی نوێی 2023.

 

پاش گەڕان و پشکنین لە ماڵەکی وەحیدەدا، دەست بەسەر کیلۆیەک ماددەی هۆشبەر لە جۆری کۆکاین دا گیراوە، کە لە ژێر کاشیەکانی حەمامی ماڵەکەدا شاردبوویەوە.

 

هەروەها دەستبەسەر زیاتر لە هەزار حەبی هۆشبەر و دوو ئۆتۆمبێلی بی ئێم دەبلیو و ئۆدی و بڕە پارەیەکیشدا گیرا.

٢٥٠ ملیار بۆ مووچەی فەرمانبەران گەیشت
پێشت ٢٥٠ ملیار بۆ مووچەی فەرمانبەران گەیشت
١٣ بەنزینخانە لەقەزای سۆران داخران
دواتر ١٣ بەنزینخانە لەقەزای سۆران داخران
ەیوەندیدار