٢٥٠ ملیار بۆ مووچەی فەرمانبەران گەیشت



بڕی ٢٥٠ ملیار دینار گەیشتە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم و بڕیارە ٤٥٠ ملیار دیناری دیكه‌ش ره‌وانه‌ بكرێت.

ئەمڕۆ سێشەممە، وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم بڵاویکردەوە، “بڕی ٢٥٠ ملیار دینار گەیشتە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم”.

ئاماژەی بەوەکرد، “کەمێک لەمەوبەر بڕی ٢٥٠ ملیار دینار لە ڕێگای بانکی ڕافیدەینەوە خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و ئابوری لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق”.

دوێنێ دووشه‌ممه‌، ئاوات جه‌ناب نووری، وه‌زیری دارایی و ئابووری له‌ شاری به‌غدا گرێبه‌ستی وه‌رگرتنی ٢٠٠ ملیار دیناری وه‌ك قه‌رز له‌ ڕێگای بانكی ڕه‌شیده‌وه‌ واژۆ كرد.

ناردنی سێەم و کۆتا قەرزی ٧٠٠ ملیاری حکومەتی عێراق بۆ مووچەی مانگی ئەیلوول-ی مووچەخۆرانی هەرێم لە کاتیکدایە کە بەغدا پێشتر  دوو قەرزی دیکەی ٧٠٠ ملیاری بۆ مووچەی مانگی ( تەمموز و ئاب) بۆ هەرێم نارد .

هاوکات تا ئێستا چارەنووسی مووچەی هەر سێ مانگی ( تشرینی یەکەم، تشرینی دووەم و کانوونی یەکەم)ی مووچەخۆرانی هەرێم نادیارە.

دادگای فیدراڵی لەسەر پرسی دواخستنی ھەڵبژاردن لە کەرکوک کۆدەبێتەوە
پێشت دادگای فیدراڵی لەسەر پرسی دواخستنی ھەڵبژاردن لە کەرکوک کۆدەبێتەوە
شاجوانی پێشووی باکووری ئەفریقا، بازرگانی مادەی هۆشبەر دەرچوو
دواتر شاجوانی پێشووی باکووری ئەفریقا، بازرگانی مادەی هۆشبەر دەرچوو
ەیوەندیدار