ئەو كەسەی تێزابی بە ئۆتۆمبێلێكدا كردبوو دەستگیر كرا



 

پۆلیسی گەرمیان تۆمەتبارێکی دەستگیرکرد، کە تیزابی بەئۆتۆمبێلی هاووڵاتیەکدا کردبوو.

عەلی جەمال قدووری، وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، هاووڵاتیەکی دانیشتووی گەڕەکی شەهیدانی قەزای کەلار سكاڵای تۆماركرد، كە ئۆتۆمبێلەکەی لەجۆری توێتا لاندرۆزەرە و لەلایەن کەسێکی نەناسراوەوە تیزابی پێدا کراوە و بەشێکی ئۆتۆمبێلەکەی سوتێنراوە.

ڕاشیگەیاندووە، دوای لێکۆڵینەوەو بەدواداچوون و سوود بینین لەکامێرای چاودێری، بنکەی پۆلیسی شەهیدانی قەزای کەلار توانیان تۆمەتبار دەستگیربکەن و دوای لێکۆڵینەوە لەگەڵ تۆمەتباردا دانی نا بەتاوانەکەدا.

وتیشی، “لەئێستادا بەبڕیاری دادوەر و بەپێی مادەی 477 بەندکراوە و لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە”.

 

ئەم كەشە بێ‌ بارانییە تا كەی بەردەوام دەبێت؟
پێشت ئەم كەشە بێ‌ بارانییە تا كەی بەردەوام دەبێت؟
ئاوی سلێمانی ماوە و بڕی لێخۆشبوونی پارەی ئاوی ڕاگەیاند
دواتر ئاوی سلێمانی ماوە و بڕی لێخۆشبوونی پارەی ئاوی ڕاگەیاند
ەیوەندیدار