ئاوی سلێمانی ماوە و بڕی لێخۆشبوونی پارەی ئاوی ڕاگەیاند



بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی، ڕایدەگەیەنێت، لە ئەمڕۆوە داشكانی قەرزی پارەی ئاو تا ماوەی 3 مانگ دەستپێدەكات.

ئامانج جەلال، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، لە ئەمڕۆوە ١٠/١٢/٢٠٢٣ بۆ ماوەی ۳ مانگ هاووڵاتی سوودمەند دەبێت لە داشکاندنی 15%ی قەرزی ئاو.

ڕاشیگەیاند، هاووڵاتیان دەتوانن سەردانی بەڕێوەبەرایەتی و بنكەكانی وەرگرتنی پارەی ئاو بكەن بۆ پێدانی پارەی ئاو تاوەكو لێخۆشبوون لە بڕێكی قەرزەكانیان بۆ بكرێت.

هەفتەی ڕابردوو ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان بڕیاریدا داشكاندنی 15% بۆ پارەی قەرزی ئاوی هاوووڵاتیان بكات بەو مەرجەی لەماوەی 90 ڕۆژدا پارەی پسووڵەی ئاو بدەن.

ئەو كەسەی تێزابی بە ئۆتۆمبێلێكدا كردبوو دەستگیر كرا
پێشت ئەو كەسەی تێزابی بە ئۆتۆمبێلێكدا كردبوو دەستگیر كرا
بە داتا دەنگ و سەنگی پێکهاتەکانی کەرکوک لە ماوەی ١٦ ساڵدا بزانە
دواتر بە داتا دەنگ و سەنگی پێکهاتەکانی کەرکوک لە ماوەی ١٦ ساڵدا بزانە
ەیوەندیدار