ئەم كەشە بێ‌ بارانییە تا كەی بەردەوام دەبێت؟



وەرزی پاییزی ئەمساڵ تەنها 10 ڕۆژی ماوە و سەرەڕای پێشبینییەكان، كەمترین شەپۆلی باران و بەفر ناوچەكانی هەرێمی كوردستانی گرتەوە، شارەزایەكی كەشناسیش دەڵێت: “بەهۆی كاریگەری شەپۆلی پەستان بەرزەوە كەشێكی وشك و كەم باران هەبووە و دوای شەپۆلێكی باران بارین لەم هەفتەیەدا دووبارە ئەو شەپۆلە پەستان بەرزە دەستپێدەكاتەوە”.

سیروان ساڵح، شارەزای كەشناسی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، لە چەند ڕۆژی داهاتوو دوو شەپۆلی دەریای ناوەڕاست و دەریای سوور ئەو پەستان بەرزەی، کە بووەتە هۆی وشکی و کەم بارانی بۆ ماوەی چەند ڕۆژێک لاواز دەکات.

وتیشی، “لە ڕۆژی چوار شەممەی ئەم هەفتەیەدا ئەگەری بارانبارین هەیە بەهۆی ئەو دوو شەپۆلەی لە دەریای ناوەڕاست و دەریای سوورەوە دێن”.

ئاماژەی بەوەشكرد، هێشتا پەستانی بەرز کاریگەری زیاتر دەبێت و دووبارە کاریگەری دەگەڕێتەوە.

نێرگز محەمەدی خەڵاتی نۆبڵ ی پێبەخشرا
پێشت نێرگز محەمەدی خەڵاتی نۆبڵ ی پێبەخشرا
ئەو كەسەی تێزابی بە ئۆتۆمبێلێكدا كردبوو دەستگیر كرا
دواتر ئەو كەسەی تێزابی بە ئۆتۆمبێلێكدا كردبوو دەستگیر كرا
ەیوەندیدار