وەزیری ناوخۆ داوایەک لە بەڵێندەران دەکات



وەزیری ناوخۆ داوا لەو بەڵێندەرانە دەکات کە لەبواری نیشتەجێبوون کار دەکەن، تەنیا بیر لە قازانج نەکەنەوە، بەڵکو بیر لە سەلامەتی گیانی هاووڵاتییانیش بکەنەوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە لەمیانەی کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، هاوخەمی خۆمان ئاڕاستەی کەس و کاری قوربانیانی رووداوەکەی سۆران دەکەین و هیوای زوو چاکبوونەوە برینداربووان دەخوازین،

وەزیری ناوخۆ وتیشی: “بە بڕیاری مەسرور بارزانی ، دەستبەجێ جێبەجێکراوە و بە خێرای لیژنەیەک پێکهێنراوە، لیژنەکە لە هەولێر بەتایبەت بۆ رووداوەکە لەگەڵ ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و تیمی بەرگری شارستانی سۆران، پێکهێنراوە، و دەسەڵاتیان هەیە لە هەموو کەموکورتییەک کە هەبووە، لەکاتی رووبەڕووبوونەوەی ئەو کارەساتە و شێوازی رزگارکردنەکە”.

ڕێبەر ئەحمەد ئاماژەی بەوەشدا، “ئەم رووداوە مرۆڤ لێی بەرپرسە، لە هەمانکاتدا قوربانییەکانی ئەم رووداوەش هەر مرۆڤە، بۆیە من لێرەوە داوا لە هەموو ئەو بەڵێندەرانە دەکەم کە لەبواری نیشتەجێبوون کار دەکەن، بە ئەرکی مرۆڤایەتی خۆیان هەستن و تەنیا بیر لە قازانج و سوودی خۆیان نەکەنەوە، بەڵکو زیاتر بیر لە سەلامەتی گیانی هاووڵاتییان بکەنەوە”

ڕوونیشیکردەوە، کە هەر پڕۆژەیەکی هاوشێوەی ئەم پرۆژەیە لە سۆران یا لە هەر شوێنێکی تر کرابێت دەبێت پێداچوونەوەی پێدا بکرێت لەلایەن خودی خاوەنی پڕۆژەکە، ئەگەر نا ئێمە لیژنەکانی تایبەت بە ئیدارە و پارێزگا و قایمقامیەتەکان و لیژنەکانی شارەوانی و بەرگری شارستانی دروستکراون، پێداچوونەوە بەچەندان پڕۆژە کراوە و دەکرێت”.

راشیگەیاند، لە ماوەکانی ڕابردوودا چەندین شوێنی نیشتەجێبوون دروست کراون بەپێی پێویست رێنماییەکانی بەرگری شارستانی تێدا جێبەجێ نەکراوە، ئەو باڵەخانەی کە رۆژی هەینی تووشی ئەو کارەساتە بوو یەکێکە لەو باڵەخانانە.

جێی باسە ڕۆژی هەینی باڵەخانەیەک لە سۆران گڕی گرت و بەهۆیەوە 14 کەس گیانیان لەدەستدا، کە زۆرینەیان خوێندکاری ماستەر و دکتۆرا بوون لە زانکۆی سۆران.

سەرۆكی یەكێتی مامۆستایان لەسەر سكاڵاكەی مامۆستایان هەڵوێستی ڕاگەیاند
پێشت سەرۆكی یەكێتی مامۆستایان لەسەر سكاڵاكەی مامۆستایان هەڵوێستی ڕاگەیاند
بە ڤیدیۆ؛ خەڵكی ئیسرائیل خۆپیشاندانیان دەستپێكرد
دواتر بە ڤیدیۆ؛ خەڵكی ئیسرائیل خۆپیشاندانیان دەستپێكرد
ەیوەندیدار