بە ڤیدیۆ؛ خەڵكی ئیسرائیل خۆپیشاندانیان دەستپێكرد



خۆپیشاندان لە تەل ئەبیب دژی هێرشەكانی سەر غەززە دەستی پێكرد و هاووڵاتیان داوا لە حكومەتەكەیان دەكەن شەڕ ڕابگرێت.

ژمارەیەك لە هاووڵاتیان و چالاكوانان لە بەردەم وەزارەتی بەرگری لە تەل ئەبیب-ی پایتەختی ئیسرائیل خۆپیشاندانیان ئەنجامدا و داوا لە حكومەتی وڵاتەكەیان دەكەن “هێرشەكان بۆ سەر غەززە ڕابگرێت و بەزووترین كات جەنگ بوەستێت”.

خۆپیشاندەران چەندین لافیتەیان بە زمانەكانی (عیبری و ئینگلیزی و عەرەبی) بەرزكردبووە، كە تیایاندا نووسیویانە، “جەنگ ڕابگرن” و “بەزووترین كات تەقە ڕابگرن” و “نا بۆ كوشتن”.

زیاتر لە دوو مانگە شەڕی نێوان فەلەستین و ئیسرائیل لە غەززە دەستی پێكردووە و زۆربەی ئەو شارە وێران بووە و تا ئێستا زیاتر لە 17 هەزار هاووڵاتی كوژراون و زیاتر لە 50 هەزار كەسیش بریندار بوون و بە دەیان هەزار هاووڵاتی ئاوارە بوون.

بۆ بینینی ڤیدیۆەكە كلیك لێرە بكە

وەزیری ناوخۆ داوایەک لە بەڵێندەران دەکات
پێشت وەزیری ناوخۆ داوایەک لە بەڵێندەران دەکات
بۆ پشووی هەفتەیەكی خوێندنگەكان بڕیار درا
دواتر بۆ پشووی هەفتەیەكی خوێندنگەكان بڕیار درا
ەیوەندیدار