تەندروستی ئامادەكاری بۆ وەرزی حەج ڕاگەیاند



وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم بۆ ئامادەكاری بۆ وەرزی حەجی داهاتوو داوای دیاری كردنی کارمەندانی تەندروستی لە ڕەگەزی مێ لە سنووری گەرمیان دەكات.

وەزارەتی تەندروستی لە نووسراوێكدا بۆ بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی گەرمیان داوای دیاری كردنی كارمەندێكی تەندروستی دەكات لە ڕەگەزی مێ‌ بۆ هاوەڵی كاروانی حاجییانی هەرێم لە وەرزی حەجی داهاتوودا.

وەزارەتی تەندروستی لە نووسراوەكەیدا چەند مەرجێكی دیاری كردووە بۆ ئەو كارمەندە تەندروستییە، وەك ئەوەی نابێت پێشتر حەجی كردبێت و دەبێت 50%ی تێچووەكە بدات و هەروەها كارمەندێكی دیكەی یەدەگ دابنرێت و ناو و ژمارەی مۆبایلیان بنووسرێت.

لای خۆشیەوە، بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی گەرمیان ئاگاداری کارمەندانی تەندروستی دەکاتەوە لە ڕەگەزی مێ، سبەینێ سێ شەممە کاتژمێر (١١)ی پێشنیوەڕۆ تیروپشک دەکرێت بۆ دەستنیشانکردنی کارمەندێکی تەندروستی لە ڕەگەزی مێ بۆ یاوەری کردنی تیمی پزیشکیی هەرێمی کوردستان بۆ سەفەری حەج.

وەزیری كارەبا كێشەی كەمی كارەبای نیشتمانی ئاشكرادەكات
پێشت وەزیری كارەبا كێشەی كەمی كارەبای نیشتمانی ئاشكرادەكات
چارەنووسی 3 مووچەی فەرمانبەران یەكلایی دەكرێتەوە
دواتر چارەنووسی 3 مووچەی فەرمانبەران یەكلایی دەكرێتەوە
ەیوەندیدار