هاكان فیدان: ئەردۆغان گرنگی بە پاراستنی پەیوەندی باشی هەولێر و بەغدا دەدات



وەزیری دەرەوەی توركیا ڕایدەگەیەنێت، سەرۆك كۆمار گرنگی بە پاراستنی پەیوەندی باشی نێوان هەولێر و بەغدا دەدات و دەشڵێت: “پەیوەندی باشی نێوان ئەم دوو شارە و نێوان حكومەتی فیدراڵ و حكومەتی هەرێم گرنگە هەم بۆ سەقامگیری وڵات و هەمیش بۆ ئاسایشی ناوچەكە”.

هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا سەبارەت بە سەردانەکەی ٢٢ی نیسانی سەرۆك کۆمار بۆ بەغدا و هەولێر، باسی لەوە کرد، کە سەردانەکە لە ڕووی پەیوەندییەکانی تورکیا-عێراق گرنگیی مێژوویی هەیە و پێش سەردانەکەش کارێکی بەرنامەبۆداڕێژراو و چڕ ئەنجامدراوە.

فیدان ئاماژەى بەوەکرد، لە دیدگای سەرۆك کۆمار بۆ عێراق چەند دیوێکی دیاریکراو هەیە، سەرەکیترینیان ئەوەیە، کە ئەوان دەخوازن عێراق وڵاتێک بێت بە هەڵمەتەکانی گەشەپێدان سوود لە تواناکانی وەربگرێت، سەقامگیری سیاسیی هەبێت و بە شێوەیەکی یەکگرتوو پەیوەندی دراوسێتی ئاشتییانەی لەگەڵ وڵاتانی ناوچەکە هەبێت، نەوەک وڵاتێک بێت، کە ساڵانێکە پەیوەندی بە پێکدادان و ململانێ و ناسەقامگیرییەوە هەیە.

جەختی لەسەر ئەوە کردەوە، ئەو سەردانەی ئەردۆغان بۆ عێراق سەردانێک بوو لە یەک کاتدا مەترسیی و دەرفەتەکانی تێدا باس کرا و بۆ هەردوو پرسەکەش چارەسەری هەمیشەیی بەرنامەبۆدارێژراو و دامەزراوەیی خرایە بەر باس و لێکۆڵینەوە.

وتیشی، “ئێمە لەمەودوا لە بوارەکانی وەک بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر هاریکارییەکانمان پێش دەخەین، هەمیش بە پڕۆژەی بەرجەستە وەک ڕێگای گەشەپێدان پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات بەرەوپێشتر دەبەین”.

فیدان بە ئاماژەدان بەوەی ئەردۆغان لە سەردانەکەیدا بۆ هەولێر پەیامی پشتیوانی بۆ حکومەتی هەرێمی کوردستان-عێراق نوێ کردەوە، باسی لەوەکرد، “ئەو پەیوەندیە دۆستانە و دراوسێیەتیانەی لەگەڵ حکومەتی هەرێم هەن گرنگن و سەرۆك کۆمار گرنگیی بە پاراستنی پەیوەندی باشی نێوان هەولێر و بەغدا دەدات. پەیوەندی باشی نێوان ئەم دوو شارە و نێوان حکومەتی فیدراڵ و حکومەتی هەرێم گرنگە هەم بۆ سەقامگیری وڵات و هەمیش بۆ ئاسایشی ناوچەکە”.

 

نێجیرڤان بارزانی گەیشتە بەغدا
پێشت نێجیرڤان بارزانی گەیشتە بەغدا
پەرلەمان یاسای ڕووبەڕووبوونەوەی لەشفرۆشی پەسەندكرد
دواتر پەرلەمان یاسای ڕووبەڕووبوونەوەی لەشفرۆشی پەسەندكرد
ەیوەندیدار