چارەنووسی 3 مووچەی فەرمانبەران یەكلایی دەكرێتەوە



بڕیارە شاندێكی دیكەی حكومەتی هەرێم بچێتەوە بۆ بەغدا بۆ گفتوگۆ كردن لەسەر 3 مووچەی ئەمساڵی فەرمانبەران.

میدیای فەرمی گۆڕان بڵاویكردەوە، شاندی حكومەتی هەرێم بە سەرۆكایەتی ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی دەچێتەوە بەغدا بۆ درێژەدان بە گفتوگۆكانی هەفتەی ڕابردوو، كە تایبەت بوون بە بابەتی هەمواری یاسای بودجە و ئەو بڕگە و ماددانەی تایبەتن بە هەرێمی كوردستان.

بەپێی زانیارییەكان، لەنێوان هەردوولا چەند پێشنیازێك لەبارەی هەمواری یاسای بودجەی عێراق هەن و بریارە لەم گفتوگۆیانەدا پێشنیازەكان بكرێت بە ڕەشنووس بۆ هەمواركردنەوەی یاسای بودجەی گشتی عێراق لە پەرلەمانەوە.

هاوکات ، شاندەکە گفتوگۆی ناردنی سێ قەرزی دیکە دەکات لەگەڵ بەغدا بۆ دابەشکردنی مووچەی مانگی (10 و 11 و 12)ـی ئەمساڵ.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە تا ئێستا سێیەم قەرزی 700 ملیاری ڕەوانەی هەرێم نەكراوە و تا ئێستاش فەرمانبەران و مووچەخۆران چاوەڕێی مووچەی مانگی 9 دەكەن لەكاتێكدا ساڵ بەرەو كۆتایی دەڕوات.

تەندروستی ئامادەكاری بۆ وەرزی حەج ڕاگەیاند
پێشت تەندروستی ئامادەكاری بۆ وەرزی حەج ڕاگەیاند
بەنزینە 750 دیناریەكەی عێراق ڕاگیرا
دواتر بەنزینە 750 دیناریەكەی عێراق ڕاگیرا
ەیوەندیدار