بەنزینە 750 دیناریەكەی عێراق ڕاگیرا



ناردنی بەنزینی 750 دیناری لەلایەن حكومەتی عێراقەوە بۆ هەرێمی كوردستان ڕاگیرا، لەكاتێكدا بڕیار بوو نرخی بەنزین هەرزان تریش بكرێت و وەك ناوچەكانی دیكەی عێراق بكرێتە 450 دینار.

ئەدیب محەمەد، كە شۆفێرە لە سلێمانی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، چۆتە یەكێك لەو بەنزینخانانەی بەنزینی 750 دیناری عێراقی دابەش دەكات، بەڵام پێیان وتووە، بەنزینەكە نییە و ماوەی سێ‌ ڕۆژە ئەو بەنزینەیان بۆ نەهاتووە.

بۆ بەدواداچوونی ئەو پرسە (خەڵك) پەیوەندی بە محەمەد حەسیب، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی نەوت و كانزاكانی سلێمانییەوە كرد، بەڵام پەیوەندییەكەی بەردەست نەبوو.

سەلام عومەر، ئەندامی لیژنەی دابەشکردنی سووتەمەنی لە سلێمانی ڕایگەیاندووە، ماوەی سێ رۆژە بەهۆی گرفتێک لەنێوان وەزارەتی نەوتی عێراق و کۆمپانیای کار، کە بەنزین بۆ پارێزگای موسڵ دابین دەکات و ئەو بەنزینەی حکومەت عێراق بۆ هەرێمی کوردستانی دابین دەکات دەپاڵێوێت، پشکی هەرێمی کوردستان ڕاگیراوە.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە د.عزەت سابیر، بریكاری وەزارەتی نەوتی عێراق لە ماوەی ڕابردوودا ڕایگەیاند، كە ڕەزامەندی دراوە بۆ ناردنی نەوت بۆ هاووڵاتیانی هەرێم بەرمیلی بە 50 هەزار دینار و هاوكات دابین كردنی بەنزین و گازوایل بۆ هاووڵاتیانی هەرێم هاوشێوەی شارەكانی دیكەی عێراق.

 

چارەنووسی 3 مووچەی فەرمانبەران یەكلایی دەكرێتەوە
پێشت چارەنووسی 3 مووچەی فەرمانبەران یەكلایی دەكرێتەوە
سودانی و سەڵاحەدین بەهادین باسی مووچەیان كرد
دواتر سودانی و سەڵاحەدین بەهادین باسی مووچەیان كرد
ەیوەندیدار