سودانی و سەڵاحەدین بەهادین باسی مووچەیان كرد



سەرۆك وەزیرانی عێراق پێشوازی لە ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان و پەرلەمانتارانی بەغدای ئەو حزبە كرد و پەرۆشی خۆی بۆ چاك كردنی گوزەرانی مووچەخۆران و هاووڵاتیانی هەرێم ڕاگەیاند.

ئەمڕۆ دوو شه‌ممه‌ به‌رواری 4/12/2023 مامۆستا سەڵاحەدین محەمەد بەهائەددین، ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان بە بەیاوەری شاندێكی باڵا لە بەغدا سەردانی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراقی كرد.

بەپێی ڕاگەیەنراوێكی نووسینگەی ڕاگەیاندنی ئەمینداری یەكگرتووە، سەڵاحەدین بەهادین لە كۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران باروخی سیاسی هەرێم و عێراق و ناوچەكە گفتوگۆی لەبارەوە كرد و زۆر وەستان لەسەر پرسەكانی پەیوەست بە خەڵكی هەرێمی كوردستان و بەتایبەتی بابەتی مووچە و شایستە داراییەكانی فەرمانبەرانی هەرێم و دابینكردنی مووچەكانیان بەشێوەیەكی هەمیشەیی لە بەغدا پرسێكی سەرەكی دیدارەكە بوو.

شایانی باسە شاندی باڵای یەكگرتوو بۆ بەغدا بە سەرۆكایەتی ئەمینداری گشتی یەكگرتووە و بە یاوەری م. خەلیل ئیبراهیم، كارگێری ئەنجومەنی جێبەجێكردن و د.جەمال كۆچەر، سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتوو لە پەرلەمانی عێراق و د.موسەننا ئەمین و م. دارا سێكانیانی، ئەندامانی پەرلەمانی عێراق لە فراكسیۆنی یەكگرتووە.

لای خۆشیەوە، نووسینگەی سەرۆك وەزیرانی عێراق بڵاویكردەوە، محەمەد شیاع سودانی، پەرۆشی حکومەتی بۆ باشترکردنی باری گوزەرانی هاووڵاتیان لە هەرێم دووپاتدەکاتەوە.

وتیشی، “دەبێت وەرگرتنی مووچەی فەرمانبەران و خانەنشینان بە شێوەیەکی ڕێکوپێک بێت، هەروەک هاووڵاتیانی تر لە سەرجەم پارێزگاکانی عێراق”، ئاماژە بە ئەو ڕێککەوتنانە دەکات کە لەم ڕووەوە ئەنجام دراون و پێویستی پابەندبوون پێیانەوە.

بەنزینە 750 دیناریەكەی عێراق ڕاگیرا
پێشت بەنزینە 750 دیناریەكەی عێراق ڕاگیرا
ئەمڕۆ جارێکی دیکە نرخی دۆلار بەرزبوەوە
دواتر ئەمڕۆ جارێکی دیکە نرخی دۆلار بەرزبوەوە
ەیوەندیدار