لە سلێمانی کەسێک بەهۆی تەزووی کارەباوە گیانی لەدەستدا



سەر لە بەیانی ئەمڕۆ لە گەڕەکی کانی شینکەی شاری سلێمانی، کەسێک بەهۆی تەزووی کارەباوە لە کاتی کارکردندا گیانی لەدەستدا.

ئەمڕۆ شەممە، کەسێک لە ماڵی خزمێکیدا سەرقاڵی کارکردنی کارەبایی دەبێت و لەکاتی کارەکەیدا بەهۆی بەرکەوتنی تەزووی کارەباوە گیان لەدەستدەدات.

ڕووداوەکە کاتژمێر پێنجی بەرەبەیان لەگەڕەکی کانیشینکەی شاری سلێمانی ڕوویداوە، لەکاتێکدا کەسەکە سەرقاڵی کارەکەی بووە  کارەبای نیشتیمانیی هەڵکراوە و بەهۆیەوە  تەزووی کارەبا گرتوویەتی و گیانی لەدەستداوە.

بەگوێرەی زانیارییەکان ئەو کەسەی گیانی لەدەستداوە پیشەی کرێکارە و لەدایکبووی ساڵی ١٩٩٥ـە و خێزاندارە، هاوکات، خاوەنی منداڵێکی تازە لەدایکبووە.

هاوکات، بەمەبەستی توێکاری تەرمی کرێکارەکە بەمەبەستی لێکۆڵینەوە و توێکاری ڕەوانەی پزیشکی دادی سلێمانی کراوە.

نەوت بە نرخێکی هەرزان بۆ هاووڵاتیان دابیندەکرێت
پێشت نەوت بە نرخێکی هەرزان بۆ هاووڵاتیان دابیندەکرێت
لە ئۆکرانیاوە بۆ فەلەستین
دواتر لە ئۆکرانیاوە بۆ فەلەستین
ەیوەندیدار