نەوت بە نرخێکی هەرزان بۆ هاووڵاتیان دابیندەکرێت



ئاوات محەمەد، قائیمقامی سلێمانی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، “هەوڵێک هەیە بۆئەوەی نەوت بە نرخێکی کەمتر لەلایەن حکومەتی ناوەندی بۆ هاووڵاتییان دابینبکرێت”.

ئەمڕۆ شەممە، ئاوات محەمەد، قائیمقامی سلێمانی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا سەبارەت بە دابینکردنی نەوت بە نرخێکی کەمتر بۆ هاووڵاتییان ڕایگەیاند، “جێگری وەزیری نەوت هەوڵدەدات بۆئەوەی نەوت بە نرخێکی کەمتر بۆ هاووڵاتییانی هەرێم دابینبکرێت”.

ئاوات محەمەد، ئاماژەی بەوەکرد، پڕۆسەی دابەشکردنی نەوت بەسەر هاووڵاتییان لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی دابەشکردنی بەرهەمە نەوتییەکان بەردەوامی هەیە، هەرچەندە ئەو نەوتەی کە لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە دابینکراوە بەراورد بە ئاستی بژێوی ژیانی هاووڵاتیان بڕە پارەکەی زۆرە.

باسی لەوەکرد، ئێستا لەلایەن د.عیزەت سابیر، جێگری وەزیری نەوت هەوڵێکی دیکە هەیە بۆ ئەوەی نەوت بە نرخێکی کەمتر لەلایەن حکومەتی ناوەندییەوە بەسەر هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان دابەشبکرێت.

لە کۆتاییدا قائیمقامی سلێمانی ئەوەی خستەڕوو، هەوڵەکان جددین بۆئەوەی نەوت بە نرخێکی کەمتر بۆ هاووڵاتییان دابینبکرێت، هەر بۆیە ئومێد دەکەین کە هەوڵەکان ئەنجامێکی هەبێت.

سبەینێ خۆپیشاندانە و مامۆستایان پەیامێک بۆ ڕای گشتی ڕادەگەیەنن
پێشت سبەینێ خۆپیشاندانە و مامۆستایان پەیامێک بۆ ڕای گشتی ڕادەگەیەنن
لە سلێمانی کەسێک بەهۆی تەزووی کارەباوە گیانی لەدەستدا
دواتر لە سلێمانی کەسێک بەهۆی تەزووی کارەباوە گیانی لەدەستدا
ەیوەندیدار