دەیان قوربانی لە یەکەم ڕۆژی دۆزەخی شەڕ لە غەززە



وەزارەتی تەندروستی لە غەززە رایگەیاند، لە سەرلەبانی ئەمڕۆوە تا ئێستا ٥٧ کەس گیانی لەدەستداوە و دەیان کەسی دیکەش برینداربوون.

دوای تەنها چەند کاتژمێرێک لە کۆتایی هاتنی ئاگربەستی نێوان ئیسرائیل و حەمماس، سوپای ئیسرائیل جارێکیتر بە چڕی بۆردومانی غەززەی کرد و وەزارەتی تەندروستی لە کەرتی غەززە رایگەیاند، ٥٧ هاوڵاتی فەلەستینی بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیلەوە گیانیان لەدەستداوە و دەیان کەسی دیکەش بریندارن.

هاوکات بزوتنەوەی جیهادی فەلەستینی ئاماژەی بەوە کرد، لە وەڵامی هێرشەکانی ئیسرائیل بزوتنەوەکە چەند ناوچەیەکی ئیسرائیلی بۆمبباران کردووە.

کۆتایی هاتنی ئاگربەست نیگەرانی جیهانی لێکەوتەوە، لەم بارەیەوە بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ئەوەی خستە روو، حەماس بە مەرجەکانی ئیسرائیل رازی نەبووە بۆ ئازادکردنی بارمتەی زیاتر و ئیسرائیل باپەندە بە ئامانجەکانی و حەماس سەرجەم بارمتەکانیان ئازاد نەکردووە وەک ئەوەی رێککەوتنی لەسەر کرابوو.

باسی لەوەش کرد، ئامانجی ئیسرائیل ئازادکردنی بارمتەکان و لەناوبردنی حەماسە و دڵنیابوونەوەیە لەوەی جارێکی دیکە کەرتی غەززە مەترسی بۆ سەر هاوڵاتییانی ئیسرائیل درووست نەکاتەوە

ماوەی حەوت رۆژ ئاگربەست لە نێوان سوپای ئیسرائیل و بزوتنەوەی حەماسدا بەرپاکرا بە مەبەستی گەیشتنی هاوکارییە مرۆییەکان بۆ ناو کەرتی غەززە و ئازادکردنی دیلە ئیسرائیلییەکان، هەرچەندە هەوڵەکان بۆ درێژکردنەوەی ئاگربەست و ئازادکردن و ئاڵوگۆری دیلەکان بەردەوام بوو، بەڵام ڕێککەتن نەکراو کاتژمێر ٨ ی ئەم بەیانییە شەر دەستیپێکردەوە.

ڤیدیۆکە لێرەیە

لە عێراق سێ ڕۆژ پشوو دەبێت و لە هەرێم دوو ڕۆژ
پێشت لە عێراق سێ ڕۆژ پشوو دەبێت و لە هەرێم دوو ڕۆژ
دۆخی سیستەمی کارەبا ئاسایی بووەوە
دواتر دۆخی سیستەمی کارەبا ئاسایی بووەوە
ەیوەندیدار