لە عێراق سێ ڕۆژ پشوو دەبێت و لە هەرێم دوو ڕۆژ



لە مانگی کانوونی یەکەمدا لە عێراق سێ ڕۆژ پشووی فەرمییە و ئاماژەکانیش بۆ ئەوە دەچن پشووەکان زیاتر ببن.

بەرواری 10-12 ی ئەم مانگە کە هاوتایە لەگەڵ ڕۆژی یەکشەممە، بەبۆنەی ڕۆژی سەرکەوتن، ساڵیادی سەرکەوتن بەسەر چەکدارانی تیرۆریستی داعش لە پارێزگای نەینەوا، و ئەو شارانەی کە لەلایەن تیرۆرەوە  کۆنترۆڵکرابوون، پشووی فەرمی دەبێت.

لە هەمان کاتدا یەکشەممە و دووشەممە، ١٧-١٨ی ئەم مانگە پشووی فەرمی دەبێت بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان.

پێدەچێت سەرجەم پارێزگاکانی عێراق بخرێنە پشووی جەژنی لەدایکبوونی حەزرەتی عیسا، کە هاوتایە لەگەڵ 25ی کانونی یەکەمی 2023.

بەپێی ڕۆژ ژمێری حکومەتی هەرێمیش لە هەرێم تەندا دوو ڕۆژ پشوو دەبێت، ئەوانیش رۆژی ٢٥ـی مانگی کانوونی یەکەم و ١ـی کانوونی دووەم .

دابەشکردنی ئاوی خواردنەوە ڕاگیرا
پێشت دابەشکردنی ئاوی خواردنەوە ڕاگیرا
دەیان قوربانی لە یەکەم ڕۆژی دۆزەخی شەڕ لە غەززە
دواتر دەیان قوربانی لە یەکەم ڕۆژی دۆزەخی شەڕ لە غەززە
ەیوەندیدار