موسرور بارزانی لەگەڵ کونسوڵی گشتی فەڕەنسا کۆبووەوە



سەرۆکی حکومەتی هەرێم لەگەڵ يان برێم كونسولى گشتيى نوێى فه‌ڕەنسا له‌ هه‌رێمى كوردستان کۆبووەوە و دووپاتی پەرەپێدانی پەیوەدنی هەردوولا کرا.

ئه‌مڕۆ مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ  يان برێم كونسولى گشتيى نوێى فه‌ڕەنسا له‌ هه‌رێمى كوردستان چاویان بەیەک کەوت، لە کۆبوونەوەیەکدا بە بۆنەی دەستبەکاربوونی ڕێکخرابوو، مەسرور بارزانی وتی”هيواى سه‌ركه‌وتنتان بۆ دەخوازم و پشتیوانیی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پێناو بەرەوپێشبردنی زیاتری پەیوەندی دوولایەنە دەردەبرـ”.

كونسولى گشتيى فەڕەنسا، ئاماژەی بەوە دا کە هەرێمی کوردستان پێگەیەکی گرنگ و تایبەتی لای سەرۆک و خەڵکی فەڕەنسا بەگشتی هەیە، و خواستی وڵاتەکەشی بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا دووپات کردەوە .

تاوتوێکردنی دوایین پێشهات و گۆڕانکارییەکانی عێراق و ناوچەکە ، بەشێکی دیکەی دیدارەکەی نێوان هەردوولا بوو.

“شێخی تیكتۆك” دەستگیر كرا
پێشت “شێخی تیكتۆك” دەستگیر كرا
هەناردەکردنی هەنگوینی هەرێمی کوردستان دەستی پێ کرد
دواتر هەناردەکردنی هەنگوینی هەرێمی کوردستان دەستی پێ کرد
ەیوەندیدار