زانکۆی زاخۆ ڕوونکردنەوەیەک لەسەر ڕووداوەکەی ئەمڕۆ بڵاودەکاتەوە



زانکۆی زاخۆ دەربارەی قەدەغەکردنی نیقاب لەکاتی تاقیکردنەوەکاندا ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و دەڵێت” بە گومانی هەبوونی قۆپی پیشتر ئاگادار کردنەوەمان بە فێرخوازان دابوو”.

زانکۆی زاخۆ لە ڕوونکردنەوەکەدا ئاماژە بەوەدەکات، هەندێک میدیا ئەو بابەتەیان بەشێوەیەکی نادروست بڵاوکردەوە، ئێمە یەکێکین لەو زانکۆیانەی کە لەسەرەتاوە خوێندنی ئیسلامیمان کردۆتەوە و تا ئەم ساتەش بەردەوامە، و فێرخواز ئازادە لە پۆشینی جلوبەرگ و نیقاب،

ئاماژەی بەوەشکردووە، چەندین ساڵە قوتابیان و فێرخوازانی نیقاب پۆش لەنێو زانکۆکەمان هەن و تا ئەمڕۆ هیج ڕێگرییەکمان لەوە نەکردووە، و بە ئازادانە و وەک سەرجەم فێرخوازەکانی تر لە زانکۆدا بوون و ڕێزیشیان لێگیراوە.

زانکۆی زاخۆ لە ڕوونکردنەوەکەدا باسی ڕووداوەکەی ئەمڕۆ دەکات و دەڵێت” ئەو بابەتەی ئەمڕۆ ڕوویدا هۆکارەکەی هەندێک ڕووداوی چاوەڕواننەکراو بوو، چونکە هەندێک لە فێرخوازان و قوتابیان ئاگاداریان کردینەوە لە هەبوونی قۆپی و چەند شتێکی تر، لە نێو ئەو بەشداربووانەی کە نیقابیان کردووە، پیشتر قوتابییەکانمان ئاگادار کردبووەوە، لە کاتی تاقیکردنەوەکان دەبێت ڕووخساریان نیشان بدەن بۆ پشکنین، چونکە زانیاریمان هەیە هەندێک کەس بەشداری تاقیکردنەوەکان دەکەن لەبری قوتابیانی زانکۆ.

بەپێی ڕوونکردنەوەکە، ئەو فێرخواز و قوتابییانە گوێیان بەو ڕێنماییانەی زانکۆ نەداوە و هاتوونەتە نێو تاقیکردنەوەکان، و ئامادە نەبوون ڕووخساریان ئاشکرابکەن بۆ ئەوەی ڕێگەیان پێبدرێت بچنە تاقیکردنەوەکان،

زانکۆی زاخۆ دەشڵێت” لیژنەی ئەزموونی پێیان ڕاگەیاندوین، هەندێک کەسی تر لە دەرەوەی زانکۆ بە بیانووی پۆشینی نیقابەوە لەبری ئەو خوێندکار و فێرخوازانە تاقیکردنەوە دەکەن ، ئێمە بۆ پشکنین بڕیارمانداوە سەرجەم ئەو فێرخواز و قوتابییانە بپشکنین کە دێنە تاقیکردنەوەکان.

چەند بڕیارێک لە بارەى بازاڕى قەیسەرى هەولێر دەرکرا
پێشت چەند بڕیارێک لە بارەى بازاڕى قەیسەرى هەولێر دەرکرا
مەسرور بارزانی پەیامێكی لەسەر مووچە ڕاگەیاند
دواتر مەسرور بارزانی پەیامێكی لەسەر مووچە ڕاگەیاند
پەیوەندیدار