“شێخی تیكتۆك” دەستگیر كرا



بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سۆران ڕایدەگەیەنێت، كە كەسێكیان دەستگیر كردووە، كە بە “شێخی تیكتۆك” ناسراوە.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سۆران لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، كەسێكیان بەناوی خوازراوی “شێخ بەرەكات” كە بە “شێخی تیكتۆك” ناسراوە لە شارۆچكەی چۆمان دەستگیر كردووە.

ڕوونیشی كردۆتەوە، ئەو كەسە كۆمەڵێك وێنە و ڤیدیۆی بڵاوكردۆتەوە و قسەی كردووە، كە پێچەوانەی ئاداب و نەریتی گشتی بووە، كاردانەوەی خراپی لە ناو كۆمەڵگا دروستكردووە.

پۆلیسی سۆران ڕاشیگەیاندووە، داواكاری گشتی هەستاوە بە تۆماركردنی سكاڵا لەسەر ئەو كەسە و پۆلیسی چۆمانیش دەستگیریان كردووە.

ئاشكراشی كردووە، تۆمەتبار ( ك، س، خ) دانی بەتاوانەكەیدا ناوە و بە پێی مادەی 2ـی خراپ بەكارهێنانی ئامێرەكانی پەیوەندیكردن دەستگیركراوە.

نرخی زێڕ بەرزترین ئاستی سێ مانگی ڕابردووی تۆمارکرد
پێشت نرخی زێڕ بەرزترین ئاستی سێ مانگی ڕابردووی تۆمارکرد
موسرور بارزانی لەگەڵ کونسوڵی گشتی فەڕەنسا کۆبووەوە
دواتر موسرور بارزانی لەگەڵ کونسوڵی گشتی فەڕەنسا کۆبووەوە
ەیوەندیدار