چەند پرۆژەیەک لە بواری کارەبادا لە دەربەندیخان جێبەجێ دەکرێن



لە قەزای دەربەندیخان چەند پرۆژەیەک لە بواری کارەبادا چووە بواری جێبەجێکردنەوە و کارکردن لەبەشێک لە پرۆژەکاندا دەستی پێ کردووە و پرۆژەکانیش لەسەرداوای قیمقامیەت و بەڕێوەبەرایەتی کارەبای قەزاکە لە لایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانییەوە جێبەجێ دەکرێن.

پرۆژەکان پێکهاتوون لە، دانانی ئینارە بۆ شەقامی ناوشار کە لە تونێلی دەربەندیخان و دەروازی شارەوە هەتا ناوبازاڕی دەربەندیخان درێژدەبێتەوە و بەبڕی ١٨٢ ملیۆن و ٩٦٥ هەزار و ٥٦٠ دینار لەسەر داهاتی بەڕێوەبەرایەتی دابەشکردنی کارەبای سلێمانی جێبەجێ دەکرێت.

بەشێکی دیکەی پرۆژەکان بریتییە لە دانانی محاویلە بۆ چارەسەرکردنی بارزۆری بەشێک لە گەڕەکەکانی (٤٢ و هەوارەبەرزە، بە بڕی ٨١ ملیۆن و ٢٩٤ هەزار و ٩١٨ دینار، هەوەرها چاکسازی فیدەری (٦+١٢+١٣)ـەی وێستگەی دەربەندیخان بە بڕی ٢٢ ملیۆن و ٥٥٧ هەزار و ٣٠٠ دینار لەسەر بودجەی بەڕێوەبەرایەتی دابەشکردنی کارەبای دەربەندیخان.

هەوەرها دوو پرۆژەی دیکە کە هەریەک لە پرۆژەکانی ڕاکێشانی هێڵی کارەبا بۆ بیری گوندی کۆکۆیی شەمێران بە بڕی حەوت ملیۆن و ٤٠٣ هەزار و ١٦٠ دینار جێبەجێ دەکرێت و چاکسازی فیدەری یەکی وێستگەی دەربەندیخان بە بڕی ١٩ ملیۆن و ١٤٦ هەزار و ٤٣٠ دینار جێبەجێ دەکرێن.

کۆی گشتی بڕی پارەی دابینکراو بۆ ئەو پرۆژانە کە لە بواری کارەبادا لە قەزای دەربەندیخان چوونەتە بواری جێبەجێکردنەوە بریتییە لە ٤٩١ ملیۆن و ٣٦٧ هەزار و ٣٦٨ دینار.

وەزیری پێشمەرگە گەڕایەوە سەر کارەکەی
پێشت وەزیری پێشمەرگە گەڕایەوە سەر کارەکەی
پەروەردەی سلێمانی دەربارەی ئەگەری درێژکردنەوەی ساڵی خوێندن ڕوونکردنەوە دەدات
دواتر پەروەردەی سلێمانی دەربارەی ئەگەری درێژکردنەوەی ساڵی خوێندن ڕوونکردنەوە دەدات
ەیوەندیدار