پەروەردەی سلێمانی دەربارەی ئەگەری درێژکردنەوەی ساڵی خوێندن ڕوونکردنەوە دەدات



جێگری بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی ڕایگەیاند، کەمکردنەوەی پڕۆگرام یان درێژکردنەوەی ماوەی ساڵی خوێندن دوو ئەگەرن بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ ئەمساڵی خوێندن کە تا ئێستا بە هۆی بایکۆتی مامۆستایانەوە لە سنووری سلێمانی، هەڵەبجە، گەرمیان و ڕاپەڕین دەستی پێ نەکردووە.

سەبارەت بە چۆنێتی مامەڵەکردن لەگەڵ ئەمساڵی خوێندن عومەر محەمەد، جێگری بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی وتی؛ دوو بژاردە لەبەردەم پەروەردەدایە، یەکەمیان ئەگەری کەمکردنەوەی پڕۆگرامی خوێندن و دووەمیشیان ئەگەری درێژکردنەوەی ساڵی خوێندنە.

جێگری بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی، وتیشی؛ ئەگەری یەکەمیان بەهێزترە، چونکە بەدرێژکردنەوەی ماوەی ساڵی خوێندن، دەوام دەچێتە هاوینەوە.

ماوەی دوو مانگە ساڵی خوێندن لە هەرێمی کوردستان دەستی پێکردووە، بەڵام دەوام لە خوێندنگەکانی سلێمانی، هەڵەبجە، گەرمیان، ڕاپەڕین و کۆیەی سەر بە هەولێر دەستیپێنەکردووەتەوە.

هەرچەندە دەبوو ئەمڕۆ دووشەممە بە بڕیاری پەروەردەی سلێمانی دەوام دەست پێبکاتەوە، بەڵام بایکۆتی مامۆستایانی ناڕازی بەردەوام بوو.

چەند پرۆژەیەک لە بواری کارەبادا لە دەربەندیخان جێبەجێ دەکرێن
پێشت چەند پرۆژەیەک لە بواری کارەبادا لە دەربەندیخان جێبەجێ دەکرێن
ڕۆڵی نەتەوەیەکگرتووەکان لە پاراستنی ئاسایشی عێراق چییە؟
دواتر ڕۆڵی نەتەوەیەکگرتووەکان لە پاراستنی ئاسایشی عێراق چییە؟
ەیوەندیدار