وەزیری پێشمەرگە گەڕایەوە سەر کارەکەی



ئەـمڕۆ دووشەممە، بەئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان شۆڕش ئیسماعیل وەک وەزیری پێشمەرگە گەڕایەوە سەر کارەکەی.

گەڕانەوە و دەستبەکاربوونەوەی شۆڕش ئیسماعیل وەک وەزیری پێشمەرگە لەکاتێکدایە ماوەی زیاتر لە ساڵێکە نامەی دەستلەکارکێشانەوەی پێشکەش بە سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیرانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کردووە، بەڵام داوای دەستلەکارکێشانەوەی پەسەند نەکراوە بۆیە دەگەڕێتەوە سەر ئەرکەکەی لەوەزارەتی پێشمەرگە و لەکارەکەی بەردەوام دەبێت.

ئەوەش لەکاتێکدایە، لە کابینەی نۆیەمی پێکهێنانی حکوومەتی هەرێمی کوردستاندا لە ١٠ی تەموزی ٢٠١٩دا شۆڕش ئیسماعیل وەک وەزیری کاروباری پێشمەرگە دیاریکرا.

لە کەشێکی باراناویدا؛ مامۆستایان ڕێپێوانیان ئەنجامدا
پێشت لە کەشێکی باراناویدا؛ مامۆستایان ڕێپێوانیان ئەنجامدا
چەند پرۆژەیەک لە بواری کارەبادا لە دەربەندیخان جێبەجێ دەکرێن
دواتر چەند پرۆژەیەک لە بواری کارەبادا لە دەربەندیخان جێبەجێ دەکرێن
ەیوەندیدار