چارەسەرێکی ڕیشەیی بۆ جێگیرکردنی بەهای دۆلار دەگیرێتەبەر



ئەمڕۆ ١٠٠ دۆلاری ئەمریکی بە ١٥٧ هەزار و ٨٠٠ دیناری عێراقی مامەڵەی پێوەدەکرێت، بەراورد بە ڕۆژی پێنجشەممە نرخەکەی دابەزیووە، لە کاتێکا بەهای ١٠٠ دۆلاری ئەمریکی ١٥٩ هەزار و ٥٠٠ دیناربوو.

هاوکات سەرۆکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، بەکارهێنانی دراوە جیاوازەکان لە ئەنجامدانی مامەڵە بازرگانییەکانی نێوان عێراق و وڵاتانی دەرەوە، بە چارەسەرێکی ڕیشتەیی بۆ جێگیرکردنی نرخی دۆلار دادەنرێت.

عەتوان عەتوانی، سەرۆکی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، هەمەجۆرکردنی دراو لە مامەڵە بازرگانییەکانی نێوان عێراق و وڵاتانی دەرەوە تاکە رێگەچارەیە بۆ جێگیرکردنی نرخی دۆلار.

ئاماژەی بەوەشکرد، بانکی ناوەندی چەند ڕێکاریکی بۆ سەقامگیرکردنی بازاڕ و جێگیرکردنی نرخی دۆلار گرتووەتەبەر، لە ئەنجامی وەڵامدانەوەی پێشنیازەکانی پێشوویان لەلایەن بانکی ناوەندی، کردنەوەی چەند لقێکی جیاواز بۆ مامەڵەکردن بە دراوی بیانی و پشتبەستن بە سیستمی “پاکسازی” لە ئاڵوگۆڕە بازرگانییەکانی نێوان عێراق و وڵاتانی دەرەوە.

سەرۆکی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق ڕوونیکردەوە، گرنگی ئەم ڕێکارە نوێیە لەوەدایە کە ئاسانکاری بۆ مامەڵە بازرگانییەکان دەکات، یارمەتی جێگیرکردنی بەهای دۆلار و سەقامگیری بازاڕ دەدات.

بانکی ناوەندی عێراق لەگەڵ وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا بڕیارە لەم هەفتەیەدا لەسەر پرسی کێشە نەختینەییەکانی عێراق بە تایبەتی نرخی دۆلار و کاراکردنی رێککەوتنەکانی بەرزکردنەوەی باڵانسی بانکە عێراقییەکان بە دراوەکانی (یۆرۆ، یوانی چینی، درهەمی ئیماراتی) بەرێوەبچێت.

ناوەرۆکی کۆبوونەوەی ئەمڕۆی یەکێتی و گۆڕان ڕاگەیەنرا
پێشت ناوەرۆکی کۆبوونەوەی ئەمڕۆی یەکێتی و گۆڕان ڕاگەیەنرا
دیداری میزۆپۆتامیا لە سلێمانی بەڕێوەدەچێت
دواتر دیداری میزۆپۆتامیا لە سلێمانی بەڕێوەدەچێت
ەیوەندیدار