دیداری میزۆپۆتامیا لە سلێمانی بەڕێوەدەچێت



ئەمڕۆ یەکەمین دیداری دامەزراوەی میزۆپۆتامیا بۆ لێکۆڵینەوە ستراتیجییەکان لە شاری سلێمانی بەڕێوەدەچێت، لە چەند پانێڵێکی جیاوازدا کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق گفتوگۆیان لەسەر دەکرێت و چارەسەری پێویست دەخرێتە روو.

بەهار مەحمود، وتەبێژی ڕێکخراوی میزۆپۆتامیا بۆ لێکۆڵینەوەی ستراتیژی تایبەت بە (خەڵک) ڕایگەیاند، ” پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و بەغدا کێشەیەکی گەورەی هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستانە، بۆیە ویستمان لە دیدێکی جیاوازەوە بە ئامادەبوونی ئاکادیمیست و ڕۆشنبیرەکان تاوتوێ بکرێت و وێنەی شەقامی هەرێمی کوردستان وەک خۆی بگوازینەوە”.

ناوبراو سەبارەت بە دابەشکردنی مووچەی هەرێم لەلایەن بەغداوە وتی، ” بە پشتبەستن بە ماددەی ١١٧ و ١٢١ دەستوور، دەبێت هەرێم مووچەی فەرمانبەرانی دابەشبکات، بەڵام دەستوور لە ئاستی مافەکانی مرۆڤ نزمترە کاتێک گوزەرانی هاووڵاتیان دەکەوێتە مەترسییەوە، هەر بۆیە گرنگییەکەی لەوەدایە کە بە هەر شێوازێک بێت خەڵکی مووچەی خۆیان وەربگرن”.

دیداری مێزۆپۆتامیا کە لە ژێر ناونیشانی ئاسۆی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و بەغدا بەڕێوەدەچێت، ژمارەیەک کەسایەتی سیاسیی عێراق، ئەکادیمیست و توێژەری ناسراوی عێراق و هەرێمی کوردستان بەشدارن.

هاوکات دیدارەکە لە سێ پانێڵ پێکهاتووە، پانێڵی یەکەم ڕوانگەیەکی تازە بۆ پەیوەندییەکانی هەرێم و بەغدا تاوتوێ دەکات، پانێڵی دووەم تایبەتە بە میوانەکانی بەغدا سەبارەت بەوەی کە پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و بەغدا بە کوێ دەگات، لە پانێڵی سێیەم گفتوگۆ لەبارەی کاریگەرییەکانی دۆخی ناوخۆی هەرێم دەکرێت.

 

چارەسەرێکی ڕیشەیی بۆ جێگیرکردنی بەهای دۆلار دەگیرێتەبەر
پێشت چارەسەرێکی ڕیشەیی بۆ جێگیرکردنی بەهای دۆلار دەگیرێتەبەر
هێرش کرایە سەر بارەگاکانی “هەسەدە”
دواتر هێرش کرایە سەر بارەگاکانی “هەسەدە”
ەیوەندیدار