هێرش کرایە سەر بارەگاکانی “هەسەدە”



شەوی شەممە، لەڕۆژئاوای کوردستان و ناوچەی دێرەزوور چەند چەکدارێکی نەناسراو هێرشیان کردە سەر بارەگاکانی هێزەکانی سووریای دیموکرات “هەسەدە”.

سەرچاوەیەکی سەربازی لە هێزەکانی سوریای دیموکرات ناسراو بە هەسەدە لە دێرەزوور بڵاوی کردەوە، ئەو چەکدارانەی هێرشەکەیان کردووە چەکداری نەناسراوبوون و هێرشیان کردووەتە سەر سێ بارەگای سەربازی لە شارۆچکەی عەزبە لە گوندەواری باکووری دێرەزوور.

ئەوەش لەکاتێکدابووە، هێرشێکی دیکە هاوکات بووە لەگەڵ هێرشی یەکەم و چەند پێگەیەکی “هەسەدە”یان لە ناحیەی ئەلسوور لە گوندەواری باکووری دێرەزوو بەئامانج گرتووە.

سەرچاوەکەی هێزەکانی هەسەدە چەکدارانی سەر بە دیمەشق و تاران بە ئەنجامدانی ئەم هێرشانە تۆمەتبار داکات کە لە ماوەی سێ مانگی ڕابردوودا ناوچەکانی دێرەزوور لە کەناری ڕۆژئاوای ڕووباری فوراتەوە چەندین هێرشی بۆ سەر بارەگاکانی “هەسەدە” بەخۆوە بینیووە، کە هێزەکانی حکومەت و ئەو گروپانەی سەر بە ئێران پشتیوانیان دەکەن، کە ئەو ناوچانە کۆنترۆڵ دەکەن.

لە گوندەواری ڕۆژئاوای دێرەزوور و شارۆچکەکانی ئەلجیعە، ئەلحیسان و موحەیمیدە.چەکدارانی نەناسراو هێرشیان کردە سەر بارەگا و خاڵە ئەمنییەکان و لە گوندەواری ڕۆژهەڵاتی دێرەزوور، چەکداران هێرشیان کردە سەر شارۆچکەکانی ئەلشوهەیل، ئەبو حەردوب، ئەلحەجنە و ئەلسەبا.

ئاماژە بەوەکراوە، سەرجەم هێرشەکان بە وەڵامدانەوەی هێزەکانی سووریای دیموکرات کۆتاییان هاتووە و هیچ زیانێکی گیانییان لێنەکەوتووەتەوە.

دیداری میزۆپۆتامیا لە سلێمانی بەڕێوەدەچێت
پێشت دیداری میزۆپۆتامیا لە سلێمانی بەڕێوەدەچێت
مامۆستایان سبەینێ لە بەغدا چی دەکەن؟
دواتر مامۆستایان سبەینێ لە بەغدا چی دەکەن؟
ەیوەندیدار