پێدانی ئاو بە زۆربەی گەڕەكەكانی هەولێر ڕاگیرا



بەهۆی بارانی بەخوڕی دوو ڕۆژیی ڕابردوو، كە بووە هۆی دروست بوونی لافاو، چەم و ڕووبارەكان بوون بە قوڕاو “شلێو” بەهۆیەوە هەر سێ‌ پڕۆژەكانی ئیفرازی پێدانی ئاوی خواردنەوە بە هاووڵاتیانی هەولێر ڕاگیرا.

ئاری ئەحمه‌د، بەڕێوەبەری گشتی ئاو و ئاوەڕۆی هەرێم ڕایگەیاندووە، لە شەوی ڕابردووەوە بەهۆی بەرزبوونەوەی ڕادەی شێلوبونی ڕووباری زێی گەورە پڕۆژەکانی ئاوی ئیفرا (یەك و دوو و سێ‌) ڕاگیراون.

ڕاشیگەیاندووە، هیچ كیشەیەك لە خودی پڕۆژەكاندا نیە، بەڵكو بەهۆی شێلوبوونی ئاوەوە پێدانی ئاو ڕاگیراوە و هەر كات شێلوبوونەكە تەواو بێت ئاو بەردەدرێتەوە بۆ گەڕەكەكان.

شاری هەولێر لەڕێگەی هەر سێ‌ پڕۆژەی ئاوی ئیفرازەوە ئاوی خواردنەوە بۆ زۆربەی هاووڵاتیان دابین دەكات و ئەو پڕۆژانەش سەرچاوەكەیان زێی گەورەیە.

 

چین شەمەندەفەرێكی بەخێرایی فڕۆكە دروست كرد
پێشت چین شەمەندەفەرێكی بەخێرایی فڕۆكە دروست كرد
مامۆستایان لەبارەی بایکۆتەوە بڕیاری کۆتاییان دا
دواتر مامۆستایان لەبارەی بایکۆتەوە بڕیاری کۆتاییان دا
ەیوەندیدار