چین شەمەندەفەرێكی بەخێرایی فڕۆكە دروست كرد



کۆمپانیای شەمەندەفەری چین یەكەم شەمەندەفەری بەخێرایی فڕۆكە دروست كرد، كە لە كاتژمێرێكدا 1000 كیلۆمەتر دەبڕێت.

کۆمپانیای شەمەندەفەری چین یەکەم تاقیکردنەوەی سەرکەوتووی بۆ نەوەی داهاتووی شەمەندەفەرە خێراکانی ڕاگەیاند، کە پێشبینی دەکرێت خێراتر بن لە فڕۆکەکان.

لە میانی تاقیکردنەوەی پراكتیكیدا نوێترین شەمەندەفەری خێرای چین گەیشتە خێرایییەکی سەرسوڕهێنەر، کە 281 میل لە کاتژمێرێکدا بووە لە ئێستادا و لەماوەی داهاتووشدا دەگاتە زیاتر لە 600 میل (1000 كیلۆمەتر لە كاتژمێرێكدا).

لە ساڵی 2007 لەلایەن شەمەندەفەرێکی فەرەنسی V150 بەرزترین خێرایی تۆماركرا، كە 357 میل بوو لە كاتژمێرێكدا و بە خێرایی پێوانەیی دادەنرا، بەڵام ئەم شەمەندەفەرەی چین ئەو خێراییە تێدەپەڕێنێت.

بەپێی ڕاپۆرتێكی ماڵپەڕی (THE SUN)ی بەریتانی، بەتەواو بوونی پڕۆژەكە ئەندازیاران هیوادارن خێرایی شەمەندەفەرەکە بگاتە ٦٢١ میل لە کاتژمێرێکدا.

وەك ماڵپەڕەكە ئاماژەی پێ‌ كردووە، ئەگەر تاقیكردنەوەكە سەرکەوتوو بێت، ئەمە دەبێتە هۆی ئەوەی شەمەندەفەرەکان زۆر خێراتر بن لە گەشتە بازرگانییەکان، کە بە تێکڕای خێرایی 550 میل لە کاتژمێرێکدا (885 کم/کاتژمێر) گەشت بکەن.

ڕوونیشی كردۆتەوە، لەڕاستیدا، تاقیكردنەوەكە، کە گەیشتە 281 میل لە کاتژمێرێکدا، خێراترە لە گەشتێکی ئاسمانی نێوان پەکین و شەنگەهای.

گەشتیارێك بە 30 كارتی بانكییەوە دەستگیركرا
پێشت گەشتیارێك بە 30 كارتی بانكییەوە دەستگیركرا
پێدانی ئاو بە زۆربەی گەڕەكەكانی هەولێر ڕاگیرا
دواتر پێدانی ئاو بە زۆربەی گەڕەكەكانی هەولێر ڕاگیرا
ەیوەندیدار