مامۆستایان لەبارەی بایکۆتەوە بڕیاری کۆتاییان دا



مامۆستایانی وانەبێژ لە سلێمانی دوای 3 كاتژمێر كۆبوونەوە بڕیاریاندا بەردەوام بن لە بایكۆتی هۆڵەكانی خوێندن.

مامۆستایانی وانەبێژ لە سلێمانی لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا، كە پەیامنێری (خەڵك) ئامادەی بوو بەیاننامەیەكیان خوێندەوە و ڕایانگەیاند، مامۆستایانی وانەبێژ بەردەوامن لە بایكۆت و خۆپیشاندانی مەدەنیانەی خۆیان تاوەكو جێبەجێ‌ كردنی داواكارییەكانیان، كە دامەزراندنی هەمیشەییە.

ڕاشیانگەیاند، پاڵپشت لەگەڵ مامۆستایانی میلاك لە ڕۆژانی داهاتوودا ئاڕاستەی خۆپیشاندانەكان بەرەو بەغدا دەبەین.

لە خاڵی سێیەمی بەیاننامەكەی مامۆستایانی وانەبێژدا هاتووە، “هاوشان لەگەڵ خۆپیشاندانەكان، بایكۆت لە هەرێمی كوردستان بەردەوام دەبێت”.

لای خۆشیەوە، مامۆستا كارۆخ عەبدوڵا، نوێنەری مامۆستایانی وانەبێژ وتی، “دوای 68 ڕۆژ لە بایكۆتی هۆڵەكانی خوێندن، دوای بێ‌ ئومێد بوون لە حكومەتی هەرێم بڕیارماندا ئاڕاستەی خۆپیشاندان ببەینە بەغدا، بەڵام ئەمە مانای ئەوە نییە بایكۆت هەڵپەسێرین، بەڵكو بایكۆت بەردەوام دەبێت.

لەبارەی قسەكانی وەزیری پەروەردە، كە ئەمڕۆ ڕایگەیاند، هەركات شایستە داراییەكانی هەرێم لە بەغداوە گەیشت كێشەی مامۆستایان چارەسەر دەبێت، مامۆستا محەمەد وتی، “وەڵامی ئێمە بۆ قسەكانی وەزیر ئەوەیە، هەركات شایستە داراییەكان لە بەغداوە هات ئێمەش بایكۆت دەشكێنین و دەچینەوە هۆڵەكانی خوێندن”.

پێدانی ئاو بە زۆربەی گەڕەكەكانی هەولێر ڕاگیرا
پێشت پێدانی ئاو بە زۆربەی گەڕەكەكانی هەولێر ڕاگیرا
یەکێک لە بریندارانی ڕووداوەکەی هوانە گیانی لە دەستدا
دواتر یەکێک لە بریندارانی ڕووداوەکەی هوانە گیانی لە دەستدا
ەیوەندیدار