یەکێک لە بریندارانی ڕووداوەکەی هوانە گیانی لە دەستدا



سەرچاوەیەک لە نەخۆشخانەی شۆڕشی فێرکاری لە سلێمانی ڕایگەیاند، لە رووداوی تەقەکردنەکەی ناوچەی پیشەسازی ھوانە لە سلێمانی پێنج کەس برینداربوون ، بەڵام بە داخەوە برینی یەکێکیان سەخت بووە و گیانی لەدەستدا.

ئەو کەسەی گیانی لەدەستداوە مێردمنداڵێکی تەمەن ١٦ ساڵانە، و یەکێکی تریش لە بریندارەکان باری تەندروستی ناجێگیرە و لەژێر نەشتەرگەرییدایە،

ئاماژەی بەوەشکرد، سێ بریندارەکەی دیکە تاڕادەیەک باری تەندروستییان جێگیرە.

پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە ناوچەی  هوانە لە سلێمانی لە ئاکامی دەستڕێژی گولە و تەقەکردندا، پێنج کەس برینداربوون، کە یەکێک لە بریندارەکان مێردمنداڵێک بوو، بەڵام بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستدا.

مامۆستایان لەبارەی بایکۆتەوە بڕیاری کۆتاییان دا
پێشت مامۆستایان لەبارەی بایکۆتەوە بڕیاری کۆتاییان دا
“ڕۆژنامە نووسان ئازادن و ڕۆژانە ڕەخنە لە حکومەتەکەم دەگرن”
دواتر “ڕۆژنامە نووسان ئازادن و ڕۆژانە ڕەخنە لە حکومەتەکەم دەگرن”
ەیوەندیدار