لە گەڕەكێكی سلێمانی بوو بە تەقە و قوربانی هەیە



لە گەڕەكی هوانەی شاری سلێمانی بوو بە تەقە و بەهۆیەوە 5 كەس بریندار بوون.

کەمێک لەمەوبەر لە ناوچەی  هوانە لە سلێمانی لە ئاکامی دەستڕێژی گولە و تەقەکردندا، پێنج کەس برینداربوون، کە یەکێک لە بریندارەکان منداڵە.

بە پێی زانیارییە سەرەتاییەکان، برینی یەکێک لە بریندارەکان سەختە، هاوکات سەرجەمیان ڕەوانەی نەخۆسخانە کراون و هێزە ئەمنییەکانیش بۆ لێکۆڵینەوە لە شوێنی ڕووداوەکەن.

سەلام عەبدولخالق، بەڕێوەبەرى راگەیاندنى دەزگای ئاسایشی هەرێم ڕایگەیاندووە، لە گەڕەكی هوانە لە شاری سلێمانی شەڕە تەقە لەنێوان دوو بنەماڵە ڕوویداوە.

ڕاشیگەیاندووە، بەهۆى ڕووداوى تەقەکردنەکەوە بریندار هەیە و دەست بە لێکۆڵینەوەش کراوە.

 

مەسرور بارزانی كاتی كردنەوەی (هەژماری من)ی بۆ فەرمانبەرانی سلێمانی ڕاگەیاند
پێشت مەسرور بارزانی كاتی كردنەوەی (هەژماری من)ی بۆ فەرمانبەرانی سلێمانی ڕاگەیاند
دابەشكردنی نەوت لەناو شاری هەولێر دەستی پێكرد
دواتر دابەشكردنی نەوت لەناو شاری هەولێر دەستی پێكرد
ەیوەندیدار