دابەشكردنی نەوت لەناو شاری هەولێر دەستی پێكرد



دابەشكردنی نەوت لە ناو شاری هەولێر دەستی پێكرد و هەر ماڵێك بەرمیلێك نەوتی 200 لیتری بە 103 هەزار و 500 دینار پێ‌ دەدرێت.

نەبەز عەبدولحەمید، قائیمقامی هەولێر ڕایگەیاند، ئەمڕۆ سێ شەممە ٢٠٢٣/١١/٢١ ، لەناو سەنتەری شاری هەولێر ، لەبنکەکانی (٢٠١ ، ٢٠٢ ، ٢٠٣ ، ٢٠٤ ، ٢٠٥) پڕۆسەی دابەش کردنی نەوتی سپی دەستی پێکرد.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە دابەشكردنی نەوت لە ناوچەكانی دەورووبەری شاری هەولێر و قەزا و ناحییەكان بەردەوامە.

لای خۆشیەوە، وەزارەتی سامانە سروشتییەكان ڕایگەیاندووە، تا ئێستا نەوتی عێراقی، كە بڕیارە حكومەتی عێراق دابینی بكات نەگەیشتۆتە هەرێم.

لە گەڕەكێكی سلێمانی بوو بە تەقە و قوربانی هەیە
پێشت لە گەڕەكێكی سلێمانی بوو بە تەقە و قوربانی هەیە
بافڵ تاڵەبانی پەیامێکی بۆ یادی شەهیدانی یەكێتی بڵاوکردەوە
دواتر بافڵ تاڵەبانی پەیامێکی بۆ یادی شەهیدانی یەكێتی بڵاوکردەوە
ەیوەندیدار