مەسرور بارزانی كاتی كردنەوەی (هەژماری من)ی بۆ فەرمانبەرانی سلێمانی ڕاگەیاند



سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، زیاتر لە یەك ملیۆن فەرمانبەر تۆمار دەكەن و دەشڵێت: “لەم مانگەدا لە سلێمانی و دهۆك پڕۆژەكە دەستپێدەكات”.

مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێم لە پانێڵێكی تایبەتی كۆڕبەندی (مێپس) لە زانكۆی ئەمریكی-دهۆك ڕایگەیاند، ئێستا پرۆژەیەكمان بە ناوی (هەژماری من) دەستی پێ كردووە، كە ئامانجمانە تا كۆتایی ساڵی ٢٠٢٤ پڕۆژەكە تەواو ببێت.

ڕاشیگەیاند، هیوادارم زیاتر لە یەك ملیۆن فەرمانبەری حكومی بێنە ناو ئەو پرۆگرامە و تۆمار بكرێن.

وتیشی، “دەمەوێ لێرەشەوە بە خەڵكی دهۆك و سلێمانی بڵێم، كە ئەم مانگە لە دهۆك و سلێمانیش دەست پێ دەكات”.

ئاشكراشی كرد، ئێمە هەموو فەرمانبەرێكی حكومەت دەخەینە ئەم پرۆگرامەوە، كەرتی تایبەتیش بە هەمان شێوە دێتە ناو پرۆگرامەكەوە بە كاركردن لەگەڵ بانكەكان.

بەپێی پڕۆژەی (هەژماری من) هەر فەرمانبەر و مووچەخۆرێكی حكومی هەژماری بانكی بۆ دەكرێتەوە و كارتی ئەلیكترۆنی پێ‌ دەدرێت بۆ وەرگرتنی مووچە، كە لە ئێستادا لەڕێگەی 5 بانكی تایبەتەوە پڕۆژەكە ئەنجام دەدرێت.

“ڕۆژنامە نووسان ئازادن و ڕۆژانە ڕەخنە لە حکومەتەکەم دەگرن”
پێشت “ڕۆژنامە نووسان ئازادن و ڕۆژانە ڕەخنە لە حکومەتەکەم دەگرن”
لە گەڕەكێكی سلێمانی بوو بە تەقە و قوربانی هەیە
دواتر لە گەڕەكێكی سلێمانی بوو بە تەقە و قوربانی هەیە
ەیوەندیدار