حکومەتی عێراق دابەشکردنی مووچەی مانگی 11ی دەستپێکرد



وەزارەتی دارایی عێراق دابەشکردنی مووچەی مانگی 11 دەستپێکرد و لە هەرێمیش هێشتا مووچەی مانگی نۆ دابەش نەکراوە.

ئەمڕۆ سێشەممە، وەزارەتی دارایی عێراق ڕایگەیاند، فەرمانگەی ژمێریاری دەستیکرد بە جێبەجێکردنی ڕێکارەکانی دابەشکردنی مووچەی مانگی تشرینی دووەمی فەرمانبەران.

داواشی لە بەشەکانی ژمێریاری وەزارەتەکان، پارێزگاکان و دەستە سەربەخۆکان کرد سەردانی فەرمانگەی ژمێریاری وەزارەتی دارایی بکەن بۆ تەواوکردنی ڕێکارەکانی وەرگرتنی مووچە.

دابەشکردنی مووچەی مانگی 11ی عێراق لە کاتێکدایە کە هێشتا مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان مووچەی مانگی نۆیان وەرنەگرتووە.

 

منداڵانی سوریا لە نێو داروپەردووی شەڕ و پاشماوەکانیدا
پێشت منداڵانی سوریا لە نێو داروپەردووی شەڕ و پاشماوەکانیدا
لە مانگی نۆڤەمبەردا لەگەڵ “سامسۆنگ ئەلیکترۆنیکس” زیاتر پاشەکەوت بکە
دواتر لە مانگی نۆڤەمبەردا لەگەڵ “سامسۆنگ ئەلیکترۆنیکس” زیاتر پاشەکەوت بکە
ەیوەندیدار