لە مانگی نۆڤەمبەردا لەگەڵ “سامسۆنگ ئەلیکترۆنیکس” زیاتر پاشەکەوت بکە



لە مانگی نۆڤەمبەردا زیاتر پاشەکەوت بکە” لەگەڵ ئۆفەری تایبەت و داشکاندنی بەنرخ

لە “سامسۆنگ ئەلیکترۆنیکس لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست”ەوە تا 40% .

کۆمپانیای سامسۆنگ ئەلیکترۆنیکس لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەڵمەتێکی ئۆفەری تایبەت و داشکاندنی تا 24%ی دەستپێکرد، پێشکەشی کڕیاران و بەکاربەران دەکات تا 11ی کانوونی دووەمی 2023 یان تاوەکو بڕە دیاریکراوەکان تەواو دەبێت، هەر کامیان یەکەم بێت، هەمو ئەمانە لەسەر پاکێجێکی هەڵبژێردراوی ئامێری ناوماڵ و ئامێری کات بەسەربردنی ناوماڵ لە براندی “سامسۆنگ”، کە دەتوانرێت لە ڕێگەی خاڵە جۆراوجۆرەکانی فرۆشتنی کۆمپانیاکە بکڕدرێت، کە بریتین لە پێشانگای بریکارە فەرمییەکانی و دابەشکەرە ڕێگەپێدراوەکانی لە شارەکان و پارێزگاکانی عێراق، یان لە ڕێگەی فرۆشگای ئۆنلاین سامسۆنگ، کە دەتوانرێت لە ڕێگەی بەستەری https://www.samsung.com/iq_ar/offer/ دەستبکەوێت، بەو پێیەی فرۆشگای ئەلیکترۆنی سامسۆنگ e-store ماڵپەڕی فەرمی سامسۆنگە کە ڕێگەت پێدەدات ڕاستەوخۆ بەرهەمەکانی سامسۆنگ بەدەستبهێنیت.

ئەم هەڵمەتەی ئۆفەر و داشکاندن لە چوارچێوەی پابەندبوونی بەردەوامی سامسۆنگدایە بۆ پێشکەشکردنی باشترین ئۆفەر و خزمەتگوزاری بۆ کڕیارەکانی، چونکە سامسۆنگ هەمیشە هەوڵدەدات پێزانینی خۆی بۆ کڕیارەکانی لە سەرانسەری جیهان نیشان بدات بۆ پشتگیری و متمانەیان پێی لە ڕێگەی دەیان ساڵ لە داهێنانەوە. بەمە دەرفەتێکی ناوازە بۆ کڕیارەکانی دەڕەخسێنێت کە ببنە خاوەنی ئامێرە پێشەنگ و دڵخوازەکانی بە پێشکەشکردنی ئۆفەر و داشکاندنی ناوازە بە نرخێکی تایبەت.

لە چوارچێوەی هەڵمەتەکەدا بەکارهێنەران دەتوانن هەریەکێک لەو تەلەفزیۆنانەی سامسۆنگ بەدەستبهێنن کە بۆ ماوەی 17 ساڵ لەسەریەک پێشەنگی پیشەسازی و بازاڕن، کە بریتین لە تەلەفزیۆنی NEO QLED 4K بە قەبارەی 55 ئینچ و تەلەفزیۆنی Crystal UHD بە قەبارەی 60 ئینچ و 65 ئینچ و 85 بە داشکاندنی تا 24% تا 11ی کانوونی دووەمی 2023.

سەبارەت بە ئامێرەکانی ناوماڵ، تەنها لە خاڵە جیاوازەکانی فرۆشتنی کۆمپانیاکەدا بەردەستە، کە بریتین لە پێشانگای بریکارە فەرمیەکانی و دابەشکەرانی ڕێگەپێدراو لە شارەکان و پارێزگاکانی عێراق. لە چوارچێوەی هەڵمەتەکەدا سامسۆنگ داشکاندنی تا 16% لەسەر کۆمەڵێک جلشۆری دەرگای پێشەوە دەکات، هەروەها 12% لەسەر ساردکەرەوەکان، کە بریتین لە ساردکەرەوەی سەرەوەی بەفرگر بە دیزاینی Bespoke، و ساردکەرەوەی سەرەوەی بەفرگر لەگەڵ تایبەتمەندی Optimal Fresh+، و ئەم هەڵمەتە تا 10ی کانوونی دووەمی 2023 بەردەوام دەبێت. هەروەها سامسۆنگ دەرفەت دەدات بە کڕیارەکانی تا سوودمەند بن لە داشکاندنی تا 40 % و ئۆفەرە تایبەتەکان لەسەر مۆبایلە زیرەکەکانی و ئیکسسواراتەکانی.

کڕیارانی سامسۆنگ لە عێراق دەتوانن باشترین ئۆفەرەکانی مانگی نۆڤەمبەر لە سامسۆنگەوە ببینن و چێژ لە ئەزموونێکی ئاسان و چێژبەخشی بازاڕکردن وەربگرن بە سەردانی فرۆشگای ئۆنلاینی سامسۆنگ، یان سەردانی لق و پێشانگە ڕێگەپێدراوەکانی سامسۆنگ لە سەرانسەری عێراق.

حکومەتی عێراق دابەشکردنی مووچەی مانگی 11ی دەستپێکرد
پێشت حکومەتی عێراق دابەشکردنی مووچەی مانگی 11ی دەستپێکرد
رۆیتەرز: ئاگربەستی نێوان حەماس و ئیسرائیل نزیکە
دواتر رۆیتەرز: ئاگربەستی نێوان حەماس و ئیسرائیل نزیکە
ەیوەندیدار