یاسای کار و دەستەبەری کۆمەڵایەتی لە عێراق جێبەجێدەکریت



ئەمڕۆ یەکشەممە، ئەحمەد ئەسەدی، وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی ڕایگەیاند، لەم مانگی تشرینی دووەمەدا وادەی جێبەجێکردنی یاسای کار و دەستەبەری کۆمەڵایەتی دەبێت.

ئەحمەد ئەسەدی لە لێدوانێکیدا ڕایگەیاند، “بودجە بۆ ماوەی سێ ساڵ پەسەندکرا، بۆیە وەزارەت بەردەوام دەبێت لە تەواوکردنی ئەو کار و پڕۆژانەی کە ئەمساڵ دەستی پێکردووە”.

ئاماژەی بەوەکرد، “ئەم مانگە دەبێتە وادەی جێبەجێکردنی یاسای کار و دەستەبەری کۆمەڵایەتی”،  جەختیشی لەوەشکردەوە، ” هەنگاوەکانی داهاتوومان کاراکردن و پشکنینی سەرجەم کۆمپانیا تۆمارکراو و ناتۆمارکراوەکان دەبێت”.

وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی ئەوەشی خستەڕوو، “بەرپرسیارێتی ئێمەیە کە کاربکەین لەسەر سەرجەم گرفت و پێویستییەکان کە پەیوەندییان بە کرێکاری بیانی و کاریگەرییەکانی لەسەر کۆمەڵگەی ناوخۆیی هەیە”.

مەسرور بارزانی: ئاستەنگەکان کابینەکەمانی نەخست و بەرەو سەرکەوتنی زیاتر دەچین
پێشت مەسرور بارزانی: ئاستەنگەکان کابینەکەمانی نەخست و بەرەو سەرکەوتنی زیاتر دەچین
لە هەژمارێکی ساختەی فەیسبووک هاووڵاتیان ئاگاداردەکرێنەوە
دواتر لە هەژمارێکی ساختەی فەیسبووک هاووڵاتیان ئاگاداردەکرێنەوە
ەیوەندیدار