لە هەژمارێکی ساختەی فەیسبووک هاووڵاتیان ئاگاداردەکرێنەوە



بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی سۆران دەستگیرکردنی کەسێکی ڕاگەیاند، کەسێک بە هەژماریی ساختەی فەیسبووک چەندین کەسی هەڵخەڵەتاندووە، داوادەکرێت ئەو کەسانەی سکاڵایان لە دژی تۆمەتبار هەیە سەردانبکەن بە مەبەستی تۆمارکردنی سکاڵای یاسایی.

ئاسایشی سۆران بڵاویکردەوە، لە سەر سکاڵای هاوڵاتییەک بە ناوی (ر،ع،ر)، لەلایەن هێزەکانمان دوای وەرگرتنی بڕیار و ڕەزامەندی دادوەری لێکۆڵینەوەی سۆران، تۆمەتبارێکی بە ڕەگەز نێر بە ناوی (م، ص، م) دانیشتووی سنووری قەزای خەلیفان.

ئاماژەی بەوەکرد، تۆمەتبار بە تۆمەتی دروستکردنی هەژماری فەیسبووک بە ناوی (Rayan Ahmad) دەستگیرکرا کە فێڵی لە چەندین پیاو کردووە، پارە و کارتی مۆبایلی لێوەرگرتوون و دواتر بلۆکی کردوون.

داوایشیکرد، هەرکەسێک سکاڵای یاسایی لەسەر ئەم ئەکاونتەی فەیسبووک هەیە با سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی سۆران بکات.

یاسای کار و دەستەبەری کۆمەڵایەتی لە عێراق جێبەجێدەکریت
پێشت یاسای کار و دەستەبەری کۆمەڵایەتی لە عێراق جێبەجێدەکریت
کەشناسی: لێزمەباران دەستپێدەکات و شەپۆلی بەفر بارینیش ئەم ناوچانە دەگرێتەوە
دواتر کەشناسی: لێزمەباران دەستپێدەکات و شەپۆلی بەفر بارینیش ئەم ناوچانە دەگرێتەوە
ەیوەندیدار