مەسرور بارزانی: ئاستەنگەکان کابینەکەمانی نەخست و بەرەو سەرکەوتنی زیاتر دەچین



سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، سەرباری ئەو قەیران و ئاستەنگانەی بۆ کابینەکەی دروست کران، نەك هەر نەکەوتن، بەڵکو ڕۆژ بە ڕۆژ بەرەو سەرکەوتنی زیاتر هەنگاو دەنێن.

ئەمڕۆ یەکشەممە، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەردی بناغەی پڕۆژەی ناوچەی پیشەسازی و کارگەی ڕیسایکلینی زبڵ و خاشاکی لە  ناحیەی ڕزگاری لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ دانا.
لە ڕێوڕەسمەکەدا، سەرۆکی حکومەت لە وتارێکدا ئاماژەی بەوە دا کە ئەم پڕۆژانە هەلی کار بۆ هەزاران کەس دەرەخسێنن و کاریگەریيان لەسەر گەشەپێدانی ئابووری هەرێمی کوردستان دەبێت.

ئەوەشیخستەڕوو کە پڕۆژەکان زۆر گرنگ و ستراتیژین و سوودێکی زۆر بە ناوچەکە دەگەیەنێت، بۆیە هیوای خواست بە باشی جێبەجێ بکرێن.

مەسرور بارزانی ڕاشیگەیاند، پیشخستنی کەرتی پیشەسازی و کەرتەکانی دیکە کاریگەری بەرچاویان لەسەر بەرەوپێشبردنی کوردستان دەبێت و هەرێمی کوردستانیش ناوچەیەکی دەوڵەمەندە لە بواری کەرەستەی خاو و سامانی سروشتی کە بنەمایەکی سەرەکی گەشەپێدانی کەرتی پیشەسازییە.

وتیشی: سەرەڕای هەموو ئەو قەیران و ئاستەنگانەی بۆ کابینەکەمان دروست کران، توانیمان زۆرێک لەو بەڵێنانەی دابوومان بە کردار و پڕۆژە جێبەجێیان بکەین و کابینەکەش نەك هەر نەکەوت، بەڵکو ڕۆژ بە ڕۆژ بەرەو سەرکەوتنی زیاتر هەنگاو دەنێت.

کوردێکی خۆراسانی پێشانگایەکی فۆتۆگرافی لە سلێمانی کردەوە
پێشت کوردێکی خۆراسانی پێشانگایەکی فۆتۆگرافی لە سلێمانی کردەوە
یاسای کار و دەستەبەری کۆمەڵایەتی لە عێراق جێبەجێدەکریت
دواتر یاسای کار و دەستەبەری کۆمەڵایەتی لە عێراق جێبەجێدەکریت
ەیوەندیدار