هۆشداری لە بوتڵی پلاستیكی غازی ماڵان دەدرێت



کۆمپانیای پڕکردنەوە و خزمەتگوزاری غازی سەر بە وەزارەتی نەوتی عێراق هۆشداریی دەداتە هاووڵاتیان و ئەو شوێنانەی، کە بوتڵی غاز دەفرۆشن لە بەدەستهێنان و بازرگانیکردن بەو بوتڵە پلاستیکیانەی لەگەڵ ستاندەر و تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان ناگونجێن، دەشڵێت: “مەترسی بۆ سەر ژیانی هاووڵاتیان دروست دەكات”.

ئەنمار عەلی حسێن، بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای پڕکردنەوە و خزمەتگوزاری غاز لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، چاودێری هاتنی ئەو بوتڵە پلاستیکییانەی کردووە، کە لەگەڵ تایبەتمەندییە تەکنیکی و ستانداردەکاندا ناگونجێت و هێنراونەتە ناو بەغدای پایتەخت و هەندێک لە پارێزگاکان بە ڕێگە و شێوازی نایاسایی.

بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای پڕکردنەوە و خزمەتگوزاری غاز هۆشداری دەدات بە هاووڵاتیان لە “بەکارهێنان یان بازرگانی پێوەکردنی، چونکە مەترسیان لەسەر دروست دەکات”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “کۆمپانیاکە ڕێوشوێنی توندی گرتووەتەبەر بەرامبەر بە شوێنەکانی فرۆشتنی غاز و بریکار گەڕۆكەكان، هەروەها پەیوەندی بە دەسەڵاتی ئەمنی و پۆلیسی وزە و دەروازە سنوورییەکان و کۆنتڕۆڵەکانی نێوان پارێزگاکان کردووە، بە مەبەستی دەستگیرکردنی ئەو کەسانەی پەیوەندییان پێوەی هەیە و دەستبەسەرداگرتنی ئەو بوتڵانەی لەگەڵ تایبەتمەندییەکان ناگونجێن، جگە لە گرتنەبەری ڕێوشوێنی یاسایی بەرامبەریان”.

لە سەردەمی پێشوودا ڕووداوەکانی تەقینەوەی بوتڵی غازی پلاستیکی بووەتە هۆی برینداربوونی زۆرێک لە هاووڵاتیان، ئەمە جگە لە ئاگرکەوتنەوە، کە لە ئەنجامدا زیانی ماددی لێکەوتووەتەوە.

سوریا چوار فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی سەر بە توركیای تێكشكاند
پێشت سوریا چوار فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی سەر بە توركیای تێكشكاند
مامۆستایان بۆ خۆپیشاندان لە هەولێر دوابڕیاریان ڕاگەیاند
دواتر مامۆستایان بۆ خۆپیشاندان لە هەولێر دوابڕیاریان ڕاگەیاند
ەیوەندیدار